به‌پێى هه‌واڵێكى نیویورك تایمز، دوێنى پینج شه‌ممه 5ى ته‌موزى 2018، نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرا‌ئیل ڕایگه‌یاند: ده‌زگاى سیخوڕ‌ى ئیسرا‌ئیل له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكى نهێنیدا كاتژمێرێكى ده‌ستى سیخوڕه ئه‌فسانه‌كه‌ى گه‌ڕانده‌وه بۆ ئیسرا‌ئیل.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرا‌ئیل، ده‌ستخۆشى له ده‌زگاى سیخوڕ‌ى موسادى ئیسرائیلى كرد و ئه‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌ى به ( كارێكى ئازا‌و و به جه‌رگ ) ناوبرد بۆ هێنانه‌وه‌ى " یادگارێكى جه‌نگاوه‌رێكى پاڵه‌وان كه كارى زۆرى كردبوو بۆ ئاسایشى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى".
كاتژمێره ده‌ستییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیلى كوهین ئه‌و سیخوڕه ئه‌فسانه‌یه‌ى كه زانیارى به‌سوود و هه‌واڵى گرنگى بۆ ئیسرا‌ئیل ده‌نارد و چاڵاكییه‌كانى ئیلى كوهین كاریگه‌رى هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنى ئیسرا‌ئیل له جه‌نگى ساڵى 1967.
به پێى لێدوانى به‌رپرسێكى ئیسرائیلى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه به‌شێك بووه له‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه فراوانه‌ى له ساڵى 2004ـەوه كه ماوه‌ى 14 ساڵه موسادى ده‌زگاى سیخوڕ‌ى ئیسرائیلى كار بۆ ئه‌وه ده‌كات تا رووفاتى ئیلى كوهین بدۆزنه‌وه، كه 53 ساڵ به‌سه‌ر سێداره‌دانى تێپه‌ڕیوه و تا ئێستا نه‌زانراوه له كوێ نێژراوه و دواى هه‌وڵێكى زۆر له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئیسرا‌ئیل نه‌توانرا رووفاتى سیخوڕه‌كه‌یان بهێننه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان دواجار كاریان بۆ ئه‌وه كرد شته‌ومه‌كى كوهین بیننه‌وه و دواى زانیارێكى زۆر و به‌دواداچوون له نێو خاكى سوریا و به‌تایبه‌ت له دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریا توانیان كاتژمێرى ده‌ستى سیخوڕه ئه‌فسانه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه و بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئیسرا‌ئیل.
ئیلى كوهین جووێكى میسرى بوو له ساڵى 1957 گه‌ڕایه‌وه بۆ ئیسرا‌ئیل و له ساڵى 1960 وه‌ك سه‌ربازێكى سیخوڕ‌ى ئیسرا‌ئیل كارى كرد وه‌ك بازرگانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى عه‌ره‌ب ده‌ستنیشان كرا‌و كه له وڵاتى ئه‌رژه‌نتینه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ناردیان بۆ سوریا و له‌وێ كارى سیخووڕى كرد و به ماوه‌یه‌كى كه‌م به زیره‌كى توانى خۆى بگه‌یه‌نێته پله‌ى به‌رز و په‌یوه‌ندییه‌كى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تى به‌رز و به‌ناوبانگى نێو ده‌زگاكانى حكومه‌تى سوریا دروست كرد و زانیارى زۆر گرنگ و به‌سوودى بۆ ئیسرا‌ئیل ده‌گوازته‌وه له ساڵانى شه‌سته‌كانه‌وه.
ئیلى كوهین له كاتى نامه ناردنى به‌شێوه‌ى كۆد به ئامرازی مورس سیخوڕ‌ى بۆ ئیسرا‌ئیل ده‌كرد كه شاردبوویه‌وه له ناو ماڵى خۆى له سوریا، به‌ڵام به‌هۆى تێكه‌ڵاوى بروسكه‌كه‌ى ئیلى كوهینى سیخوڕ له‌گه‌ڵ ڕادیۆكه‌ى سه‌رۆكى فه‌رمانده‌یى سوپاى سوورى كه له ئه‌پارتمانییك ده‌ژیا له هه‌مان شه‌قام كه سیخوڕه ئیسرائیلیه‌كه ده‌ژیا، دواجار دواى پشكنین و هه‌وڵدان حكومه‌تى سوریا توانیان ئیلى كوهین ده‌ستگیر بكه‌ن، دواى ئه‌شكه‌نجه‌دانێكى زۆر و به شێوه‌یه‌كى دڕندانه سزاى له سێداره‌دانى بۆ بڕایه‌وه، ئیسرا‌ئیل هه‌موو هه‌وڵێكى كرده ده‌ست كه له تواناى دا بێت تا له‌سێداره نه‌درێت و پاره‌یه‌كى زۆرى پێشنیار كرد بۆ حكومه‌تى سوریا تا ئازادى بكه‌ن، هه‌روه‌ها گه‌وره دبلۆماسى جیهانیان راسپارد ته‌نانه‌ت داوایان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كرد كارێك بكه‌ن تا ئیلى كوهین ئازاد بكرێت به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئیسرا‌ئیل هیچ سوودى نه‌بوو.
ئیلى كوهین له 19ى ئایارى ساڵى 1965 له سێداره درا له گۆڕه‌پانى مه‌رجه له ناوه‌ڕاستی شارى دیمه‌شق و بۆ چه‌ندین كاتژمێر له‌شى به له سێداره‌یی هێشتیانه‌وه وه‌ك هۆشدارییه‌كى توند و دڵره‌قى.
دواى له‌سێداره‌دانى ئیلى كوهین له لایه‌ن حكومه‌تى سوریاوه له گۆڕستانى جوله‌كه‌كان ناشترا له شارى دیمه‌شق، به‌ڵام ده‌زگاى سیخوڕ‌ى موساد زانیارى پێگه‌یشت كه جارێك یاخود چه‌ند جارێك رووفاتى ئیلى كوهین گواستراوه‌ته‌وه بۆ شوێنى تر، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێكدا تا ئیسرا‌ئیل نه‌زانێت رووفاتى له كوێ نێژراوه، هه‌ندێك له به‌رپرسانى ده‌زگاى ئیسرا‌ئیل گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام ته‌نانه‌ت كه‌سانى نێو ده‌زگاى سیخووڕى سوریاش نازانن ئیلى كوهین له كوێ نێژراوه.
یوشى كوهین به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى سیخووڕى موساد فه‌رمانى دا هه‌وڵێكى نوێ بدرێت بۆ هه‌وڵدان تا بگه‌نه زانیارى شوێنى ناشتنى سیخوڕه ئیسرائیلییه‌كه، موساد توانى زانیارى له‌سه‌ر كه‌سیك بدۆزێته‌وه كه به‌شدارى كردبوو له پشكنینى ئیلى كوهین له كاتى دادگایى و كاتژمێره‌كه‌ى هێشتبووه‌و و به‌بێ قایشه‌كه‌ى.
له 18 مانگى رابردوو، موساد ئۆپه‌ڕاسیۆنێكى ئاڵۆزى ئه‌نجام دا له نێو شارى دیمه‌شق تا كاتژمێره ده‌ستییه‌كه‌ى سیخوڕه‌كه‌یان به‌ده‌ست كه‌وێت، یوشى كوهین به‌ڕێوبه‌رى ده‌زگاى سیخووڕى موساد روونى نه‌كرده‌وه كه چۆن كاتژمێره‌كه‌یان به‌ده‌ست كه‌وت.
جێى ئاماژه‌یه ئیلى كوهین ناسراو به (ئه‌مین سابت) ئه‌و سیخوڕه ئه‌فسانه‌یه‌ى ئیسرا‌ئیل به یه‌ك له هه‌ره سیخوڕه مه‌زنه‌كانى مێژووى ئیسرا‌ئیل داده‌نرێت و كار‌و چاڵاكییه‌كانى هه‌میشه له‌به‌ر چاوى حكومه‌ت و هاووڵاتییانى ئیسرائیله‌و ساڵانه یادى ئیلى كوهین ده‌كه‌نه‌وه و چه‌نده‌ها شوێنى گرنك و شه‌قام و باڵه‌خانه له ئیسرا‌ئیل ناوى ئیلى كوهینى لێنراوه وه‌ك رێزگرتن له خه‌بات و كاركردنى بۆ وڵاته‌كه‌ى.





ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.