Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:39

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هۆرمز ده‌کات و سوپای ئه‌مریکاش کاردانه‌وه‌ی تووندی ده‌بێت

گه‌رووی هۆرمز له‌ رووی ئابووری و ستراتیژیه‌وه‌ گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هۆرمز ده‌كات و سوپای ئه‌مریكاش كاردانه‌وه‌ی تووندی ده‌بێت
کوردستان TV
100%

دوای لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد ته‌رمپ سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزا نه‌وتیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر ئێران، كه‌ بڕیاره‌ به‌شی یه‌كه‌می له‌ مانگی 8 و به‌شی دووه‌می 11ی ئه‌مساڵدا بخڕێنه‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.

رێككه‌وتی 3ـی 7ـی 2018 حه‌سه‌ن رۆحانی له‌ میانی سه‌ردانی بۆ ڤییه‌ننا، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر رێگه‌ به‌ هه‌ناره‌ده‌ی نه‌وتی ئێران نه‌درێت، له‌به‌رامبه‌ردا وڵاته‌كه‌ی‌ گه‌رووی هۆرمز به‌رووی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی كه‌نداو بۆ بازاره‌كانی جیهان داده‌خات. 

هاوكات قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس وه‌ك پاڵپشتی ئه‌م لێدوانه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی رایگه‌یاند: له‌ په‌یوه‌ندیه‌دا ئه‌وان ئاماده‌ی وه‌رگرتن و راپه‌ڕاندنی هه‌ر جۆره‌ ئه‌ركێكن كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكۆمار پێیان بسپێردرێت.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رماندی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران پاڵپشتی ته‌واوی سه‌ربازی سوپای پاسدارنی بۆ لێدوانه‌كه‌ی رۆحانی راگه‌یاند‌ و ئه‌م لێدوانانه‌ زه‌نگی لێدانی شه‌ڕێك بوو به‌ ئه‌مریكیه‌كان .

رێككه‌وتی 5ـی 7ـی 2018 بیل ئۆربان گوته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هێزه‌كانی ده‌ریاوانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ ناوچه‌كه،‌ گه‌ره‌نتی پاراستنی كه‌شتیه‌ نه‌وتییه‌كانی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

هاوكات جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا له‌ رووبه‌رووی هه‌ر جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بنه‌وه‌. 

سوپای ئه‌مریكا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ كه‌شتیه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بیدا درێژه‌ به‌ ئه‌ركه‌كانیان ده‌ده‌ن و رێگه‌ ناده‌ن ئێران له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بی ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاتان بۆ بازاره‌كانی جیهان. 

جێی ئاماژه‌یه‌‌ گه‌رووی هۆرمز له‌ رووی ئابووری و ستراتیژیه‌وه‌ گرنگیه‌كی زۆری بۆ وڵاتانی جیهان به‌ گشتی و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش به‌تایه‌تی هه‌یه‌. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.