Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 05:36

سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی ئەمەریکا دەکات

دۆگڵاس سڵیمان خۆشحاڵیی خۆیان بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی نیشاندا
کوردستان TV
#6 #7
100%

كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر  بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتان و كەسایەتییە سیاسی و ئیداری و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی ئەمەریكا بەڕێوەچوو.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 5ـی 7ـی 2018 سەرۆك مەسعود بارزانی بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی ئەمەریكا كرد.

ئەو مەراسیمە كە لە لایەن باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق و كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر و، لە هۆتێل دیڤانی شاری هەولێر  بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتان و كەسایەتییە سیاسی و ئیداری و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەچوو،

دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆز و  كین گرووس كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر خۆشحاڵیی خۆیان بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی نیشاندا و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا لە بواری سیاسی و ئابووری و كولتووری و هەروەها هاوكاری سەربازی لە شەڕی دژی تیرۆر كردەوە.

هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە بایەخ و پێگەی هەرێمی كوردستان ئەوەیان خستەڕوو كە وڵاتەكەیان سەرقاڵی دروستكردنی گەورەترین كونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان لە شاری هەولێرە و ئەوەیش ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ بەهێزمانەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.