فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران رایده‌گه‌ێنێ، ئاماده‌م بۆ هه‌ر خزمه‌تێك كه له‌پێناو ئێران بێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی میدیاكانی ئێران، ژه‌نه‌ڕال قاسم سوله‌یمانی، به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران ستایشی رووحانی كردووه به‌وه‌ی كه گوتبووی گه‌ر ئێران هه‌نارده‌ی نه‌وت نه‌كات ئه‌وا هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه نابێت هه‌نارده‌ی نه‌وت بكات.
له‌مباره‌یه‌وه سوله‌یمانی ده‌ڵێت: روونكردنه‌وه‌یه‌ك بوو كه له‌و رووحانیه ده‌وه‌شایه‌وه كه ده‌یناسین، بۆ ئه‌م روونكردنه‌وانه‌ت ده‌سته‌كانت ماچ ده‌كه‌م. ئاماده‌م بۆ هه‌ر خزمه‌تێك كه له‌پێناو ئێران بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.