له ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمی كوردی "ئه‌یلان " كه به سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهاتووه ، له ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی كه له وڵاتی ئیتالیا به‌رێوه‌چوو ، وه‌ك باشترین فیلم خه‌ڵاتكرا .
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كری ده‌رهێنه‌ر ئاشكرایده‌كات ، له ئه‌نجامی به‌شداربوونی فیلمی " ئه‌یلان " له فێستیڤاڵی سینه‌ما تۆگرافی نێوده‌وڵه‌تی كه له رۆژانی 26 بۆ 30 حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له وڵاتی ئیتالیا به‌رێوه‌چوو ، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی پێبه‌خشرا .
جوبرائیل وتیشی ، چیرۆكی فیلمەكە باس لە ئەیلان كوردی دەكات كە لەسوریا شەڕ دەستپێدەكات لەگەڵ خێزانەكەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو توركیا بەڕێدەكەون، بەڵام لەوێ بەر لەوەی بگەن بەكەناری ئارامی شەپۆلەكانی دەریا دەیكاتە قوربانی .
جوبرائیل كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌م فیلمه ئه‌نجامداوه و ئومێد ڕۆژ كاری مۆسیقای فیلمەكەی جێبەجێكردووە و هەروەها ئالان رۆژبەیانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمەكەی جێبەجێ كردوە ، دواهەمین فیلمی سینەمایی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره فیلمێك بوو بەناوی (بێدەنگی ئاسمان) كە لەكەمتر لە ساڵێكدا لە 54 فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانیدا بەشداری كرد‌و چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا .
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر لەساڵی 2001ەوە دەستیداوەتە كاری سینەمایی و لەنزیكەی 40 كورتە فیلم‌دا یاریدەدەری وێنەگر بووە و لە 13 فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لەساڵی 2010ەوە كاری دەرهێنانی سینەمایی دەكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.