Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:46

ئیمارات سامانی ژمارەیەک کەسایەتی و کۆمپانیای ئێرانى بلۆک دەکات

پێشتر ناویان خراوەتە لیستی تیرۆرەوە
کوردستان TV
100%

دەستەی ماڵ و موڵكی ئیمارات، ڕایدەگەیەنێت، كه‌ دەستیان گرتووە بەسەر موڵك و ماڵی ئەو كەس و كۆمپانیا ئێرانیانەی كە ناویان خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.

دەستەی ماڵ و موڵكی ئیماراتی لە بە یاننامەیەكدا ڕایگەیاندوه‌، كه‌ دەستیان گرتووە بەسەر موڵك و ماڵی ئەو كەس و كۆمپانیا ئێرانیانەی كە ناویان خراوەتە لیستی تیرۆرەوە ، لە ئێستاشدا كارەكانیان دەست پێكردووە بۆ بلۆك كردنی سامانی نۆ هاووڵاتی ئێرانى و كۆمپانیایەك.

دەستەكە ئاماژەی بەوەش كرد ، كه‌ بەدەر لەو كەسانەی ناویان لە لیستی تیرۆرە سامانی هیچ كەسێك بلۆك نەكراوەو یەكێك لەو كەسانەی كە سامانی بلۆك كراوە بە ملیۆنان دۆلاری بۆ هێزی قودس ناردووە كە سەربە پاسدارانی ئێرانن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.