رۆژی 24ی حوزەیرانی 2018 هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار لە تورکیا بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ لیژنهی باڵای ههڵبژاردنهكانی توركیا ئهنجامی كۆتایی ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی و پهرلهمانی ئهو وڵاتهی بڵاوكردهوه.
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا سەعدی گوڤەن: سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان 26 ملیۆن و 330 هەزار و 823 دەنگی هێناوە کە دەکاتە لەسەدا 52،59ی دەنگەکان.
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا سەعدی گوڤەن لە کۆنگرەیەیکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیای راگەیاند.
ناوبراو گوتی: سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان 26 ملیۆن و 330 هەزار و 823 دەنگی هێناوە کە دەکاتە لەسەدا 52،59ی دەنگەکان".
گوڤەن رایگەیاند بە پێی دەرئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، محەڕەم ئینجە 30.64، ئاکشەنەر 7.29، دەمیرتاش 8.40، کەرەموڵائۆغڵو 0.89 و پرینچەک 0.20 لەسەدی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
سەبارەت بە کۆی گشتی دەنگەکان، سەعدی گوڤەن گوتی: بە پێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی تورکیا، ئاکپارتی لەسەدا 42.56 و مەهەپە لەدەسەدا 11.10 و جەهەپە لەسەدا 22.65 و هەدەپە لەسەدا 11.70 و ئی پارتی لەسەدا 9.96ی کۆی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەبارەی ژمارەی کورسی فڕاکسیۆنەکانیش گوتی، بەگوێرەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئاکپارتی 295، جەهەپە 146 هەدەپە 67 ، مەهەپە 49 ئیی پارتی 43 پەرلەمانتاری بەدەستهێناوە.
گوڤەن گوتیشی: کۆنووسی کۆتایی لەبارەی ئەنجامی پەرلەمانتاران و هەڵبژاردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرکۆمار ئەمڕۆ کاتژمێر 18:30 خولەک پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان ئیسماعیل قەهرەمان دەکرێت.
سهرچاوه: ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.