Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 14:08

ئه‌مریکا و ئیسرائیل هانى خۆپیشانده‌رانى ئێران ده‌ده‌ن

چه‌ند مانگێك له‌مه‌وپێش تیمێكى هاوبه‌شیان پێكهێناوه‌ بۆ فشار خستنە سه‌ر ئێران
ئه‌مریكا و ئیسرائیل هانى خۆپیشانده‌رانى ئێران ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵى كه‌ناڵى 10ى ئیسرائیل، دوێنى سێشه‌ممه‌ 3ى ته‌مووزى 2018 ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا و ئیسرائیل چه‌ند مانگێك له‌مه‌وپێش تیمێكى هاوبه‌شیان پێكهێناوه‌ بۆ فشار خستنە سه‌ر ناوخۆى ئێران و خۆپیشانده‌ران هان بده‌ن تا فشار بخەنە سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌یان تا ڕه‌فتارى ڕژێمى ئێران بگوڕێت.

دوو به‌رپرسى ئیسرائیلى به‌ كه‌ناڵى 10ى ئیسرائیلیان وتووه‌ ئه‌و تیمه‌ هاوبه‌شه‌ى ئه‌مریكا و ئێران چه‌ندین جار چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجام داوه‌ له‌ چه‌ند مانگى پێشوو، هه‌روه‌ها ئه‌م تیمه‌ هاوبه‌شه‌ له‌ چوارچێوه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك تۆمار كراوه‌ له‌نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل.

به‌گوێره‌ى ڕاپۆرته‌كه‌ له‌ كۆشكى سپى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌و پێش ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌و تیمه‌ هاوبه‌شه‌دا هه‌ردوو لایه‌ن بارودۆخى نیشتیمانى ئێرانیان باس كردووه‌ له‌ كاتى كۆبوونه‌وه‌ى جۆن بوڵتن ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا و هاوتا ئیسرائیلییه‌كه‌ى مه‌ییر بن شابات، بیریان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ هانى خۆپیشانده‌ران بده‌ن ناره‌زایى له‌سه‌ر ڕژێمى ئێران به‌رز ببێته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ كاریگه‌رى ئه‌رێنى هه‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌فتارى ده‌سه‌ڵاتى ئیران و گوڕان به‌سه‌ر سیاسه‌ت و ره‌فتاریان بێنن.

كه‌ناڵى 10ى ده‌نگوباسى ئیسرائیل له‌ ڕاپه‌ورته‌كه‌دا تێبینى ئه‌وه‌ى كرد، له‌ چه‌ند حه‌فته‌ى پێشوو هه‌ردوو وڵات ئیسرائیل و ئه‌مریكا ده‌ستیان به‌ به‌كار هێنانى تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد تا هانده‌رى خۆپیشانده‌ران بده‌ن و ئه‌مه‌ش به‌ پۆستكردنى نامه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دژ به‌ ڕژێمى ئێران.
هاوكات بینیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل به‌م دواییه‌ چوار ڤیدیۆى جیاوازى بڵاو كردووته‌وه‌ له‌سه‌ر یوتیوب و فه‌یسبوك و تویته‌ر، ڤیدیۆكان وه‌رگێڕابوون بۆ فارسى و تیایدا نه‌ته‌نیاهۆ قسه‌ بۆ خه‌ڵكى ئێران ده‌كات و هانیان ده‌دات تا ناڕه‌زایى ده‌رببڕن دژى ده‌سه‌ڵات و فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ڕژێمى ئێران.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ مایك په‌مپیو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك تویتى نووسی بوو تیایدا پشتگیرى ناڕه‌زایانى خه‌ڵكى ئێران ده‌كات و ڕه‌خنه‌ى توندى له‌ ڕژێمى ئێران گرت سه‌باره‌ت به‌ گرتنى خۆپیشانده‌ران و كپكردنى ده‌نگى ناڕه‌زایی هاووڵاتییان دژ به‌ ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها تیشك كردنه‌ سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنى سوپاى پاسه‌وانى شۆرشى ئیسلامى و داراى به‌ هه‌دردانى خه‌رجى نیشتیمانیى ئێران به‌ مه‌به‌ستى ده‌ستێوه‌ردانى بۆ وڵاتانى ناوچه‌كه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.