له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه ، راگه‌یاندنی نووسینگه‌ى جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/7/2018 دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی فه‌رحان جه‌وهه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری ولاوان و ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی په‌رله‌مان، پێشوازیی له شاندێكی ده‌زگای پاراستنی ئاڵای كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی پاڵه‌وان شێخ مه‌مێ، سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستنی ئاڵای كوردستان كرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستنی ئاڵای كوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆیانى گه‌یانده په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌و پێشوازییه و كورته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به كاروچالاكییه‌كانى ده‌زگاكه‌یان بۆ پاراستنی ئاڵای كوردستان خسته‌ڕوو، پاشان چه‌ند داواكارییه‌كی پێشكه‌ش به په‌رله‌مانى كوردستان كرد به پاراستنی ئاڵای كوردستان، له‌وانه رێگری بكرێت له‌و گۆڕانكارییانه‌ى به‌سه‌ر ئاڵا‌و یاخود نه‌خشاندنی دروشمی حزبی له‌سه‌ر ئاڵا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها داوایانكرد سیمای ئاڵای كوردستان بپارێزرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان شێواز و ره‌نگه‌كانی به یاسا ده‌رچووه.
له‌به‌رامبه‌ردا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، پشتیوانیی خۆی و په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ داواكارییه‌كانیان و ده‌ربڕی و یاداشته‌كه‌یانی ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی رۆشنبیری و لاوانی په‌رله‌مان كرد به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونى به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به دانانی دروشمی حزبیش له‌سه‌ر ئاڵای كوردستان، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێ‌نادرێت گۆڕانكاری له‌سه‌ر ئاڵای كوردستان بكرێت، ئاڵای كوردستان ئاڵای شۆڕش و خوێنی شه‌هیدان و هی هه‌موو كوردێك و كوردستانییه‌كه و له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته پارێزگاریی لێبكه‌ین له چوارچیوه‌ی ئه‌م یاسایه‌ى كه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه".
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.