پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی (18)هەمین ساڵەی دامەزراندنی خانەی موكریانی
بەڕێزان: بەڕێوەبەر و کادیر و سەرجەم كارمەندانی خانەی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە
بەبۆنەی (18)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی خانەی موكریانی پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەین و هیوادارین هەردەم بەردەوام بن لە هەوڵ و كارەكانتان بۆ پێشخستن و زیاتر برەودان بە بواری کتێب و وەرگێڕان و چاپەمەنی و بڵاوكردنەوە.
خانەی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، هەنگاو و دەسكەوتێكی گرنگ بوو بۆ دەوڵەمەندكردنی گەنجینەی رۆشنبیریمان و هاندان و هاریكاری كردنی بەبێ جیاوازی نووسەران و رۆشنبیران، هەر بۆیە بەو تەمەنە پڕ بەخششەی جێپەنجەی لەو بوارەدا روونەو بەو بەرهەمە بەپێزو و پرۆژەودەسكەوتانەی مایەی سوپاس و شانازیە..
بەو بۆنەیەوە هەمدیسان پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ هەوڵ و كۆشش و هەنگاوەكانتان دووپات دەكەینەوەو هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین و هەر لە پێشكەوتن دابن..
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.