Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 04:09

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى د. كه‌مال شاكر ده‌كات

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو د. كه‌مال شاكر کرد.

ئەمەش دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-

بۆ کۆچی دواییی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری دیارى كوردستان، سکرتێری پێشووتری حزبی شیووعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خوالێخۆشبوو د. کەمال شاکر، سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان، سەرکردایەتی و ئەندامانی حزبی شیووعیی کوردستان و سەرجەم هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەم، هاوخەمیانم.

خوالێخۆشبوو د. کەمال شاکر تەمەنێکی درێژی لەپێناو ئازادی و خەباتی نيشتمانى و دیموکراسیدا بەسەر برد. وەک پێشمەرگە، سەرکردە و وەزیر لە یەکەم کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، ڕۆڵێکی دیار و دڵسۆزانەی گێڕا و بە هەڵوێست و کەسایەتیی لەسەرخۆی؛ هەمیشە جێگەی ڕێز و پێزانینی هەمووان بوو.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.