Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 08:52

به‌هۆی پیس بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ 245 که‌س له‌ ئێران ژه‌هراوی بوون

هاووڵاتیان ناچارن به‌ ته‌نكه‌ر ئاو بكڕن
کوردستان TV
100%

وشكه‌ساڵی له‌ ئێران به‌ هۆی باران نه‌بارین و كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ش كه‌ ئاوی تۆڕه‌كان پیس و سوێرن، 245 كه‌س ژه‌هراوی بوون، هاووڵاتیانیش ناچارن به‌ ته‌نكه‌ر ئاو بكڕن.

ئاژانسی هه‌واڵیی میهر-ی ئێران بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ١٨٠ كه‌س له‌ گونده‌كانی كه‌بورتی، سه‌پهولن، باویج، ئیسلام ئاباد و شه‌هره‌كی شه‌هید رایگانی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی رامهورمز به‌ هۆی پیس بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ژه‌هراوی بوون.

پێشتر سه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی رووداوی پزیشكی به‌په‌له‌ له‌ خوزستان، شه‌هیار میرهێشتی ئاشكرای كردبوو كه‌ ٦٥ كه‌س به‌ هۆی ژه‌هراوی بوونیان به‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی رامهورمز سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌.

ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌ی له‌ ئێران به‌ هۆی باران نه‌بارین و كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه‌، سه‌ریهه‌ڵداوه‌، رێگه‌ بۆ قه‌یرانی نه‌بوونی ئاو خۆشده‌كات. به‌ هۆی ئه‌وه‌ش كه‌ ئاوی تۆڕه‌كان پیس و سوێره‌، هاووڵاتییان ناچارن به‌ ته‌نكه‌ر ئاوی خواردنه‌وه‌ بكڕن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.