دوو ئافره‌ت له‌پاركێكی گشتی دانیشتبوون هه‌ریه‌كه‌یان كوڕه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ دابوو لهبهرامبهریشیان كرێكارێكی خاوین كردنه‌وه خه‌ریكی گه‌سك دانی پاركه‌كه بوو .
یه‌كێك له‌دایكه‌كان گووتی: كوڕم بخوێنه ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چیت ئه‌وا له‌دوا ڕۆژوهك ئه‌و كرێكارهت لێدێت ده‌بی به‌كرێكاری پاككه‌ره‌وه
دایكه‌كه‌ی تر گووتی كوڕم: بخوێنه چونكه ئه‌گه‌ر باش بخوێنی ده‌ربچیت ده‌توانی ژیانێكی شایسته‌و باشتر بۆ ئه‌م كرێكاره دابێن بكه‌ی.
ههردوودایكه كه یه‌ك ئامانجیان هه‌بوو كه‌ئه‌ویش هاندانی منداڵه‌كه‌یان بوو بۆ خۆێندن به‌ڵام شێوازی ده‌ڕبڕینیان جیاواز بوون، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان شێوازه‌كه‌ی سلبی بوو به‌به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ده‌رنه‌چوون وكه‌م كردنه‌وه ئیشی كریكارهكه
ئه‌وه‌ی دووه‌م شێوازه‌كه‌ی ئیجابی بوو ووتی ئه‌گه‌ر باش بخوێنیت و ده‌ربچیت ده‌توانی ژیانی ئه‌مانه باش بكه‌ی واته هانی دا به‌سۆز بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك
بۆیه زۆر ئاگاداری شێوازی قه‌سه‌كردن بن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان چونكه په‌یامی دایك و باوكان ڕۆڵی گرنگیان ده‌بێت له‌دروست كردنی كه‌سایه‌تی بۆچونی منداڵه‌كانتان وه كاریگه‌ری خڕاپیشی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وشتیان.ئه‌م نموونه‌یه بۆ مامۆستایانیش ڕاسته ده‌بێ بزانن به چ شێوازێك قوتابیه‌كانیان ئاراسته ده‌كه‌ن.
ن/ مامۆستا ئازاد ئیسماعیل
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.