رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانیی ئه‌مڕۆ له راپۆتێكدا له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌فغانستانه‌وه نووسیویه‌تی كه سه‌دان چه‌كداری گروپی تاڵیبان له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌كانی ئێرانه‌وه له‌ناو بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا راهێنانی سه‌ربازییان پێده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه راهێنانی سه‌ربازیی لهمچهشنه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ چه‌كدارانی تاڵیبان له‌وێنه‌ی نه‌بووه و ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا شه‌ڕی به‌نوێنه‌رایه‌تی نێوان ئێران و ئه‌مریكایه، به‌ڵكو تاران مه‌یلی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه كاریگه‌ریی هه‌بێت به‌سه‌ر چاره‌نووسی جه‌نگی ناوخۆی ئه‌فغانستانه‌وه.
راوێژكارێكی سه‌ربازیی سه‌ر به تاڵیبان كه له پاكستانه و نه‌یویستووه ناوی بدركێنرێ، ئاشكرای كردووه كه ئێران له به‌رامبه‌ر راهێنانی چه‌كدارانی تاڵیبانی ئه‌فغانستان دوو مه‌رجی داناوه كه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ئه‌وان هێرشی زیاتر بكه‌نه‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان و دووه‌م مه‌رجیش ئه‌وه‌یه كه تاڵیبان هێزی زیاتر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ته‌رخان بكات.
ئه‌م راوێژكاره ته‌مه‌ن 38 ساڵییه ئه‌وه‌شی وتووه كه: ئێرن و تاڵیبانی ئه‌فغانستان به‌هاری ئه‌مساڵ ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه سه‌باره‌ت به ناردنی چه‌كدارانی گروپه‌كه بۆ ئێران به مه‌به‌ستی راهێنانی سه‌ربازیی له ماوه‌ی شه‌ش مانگ، تا له‌ژێر چاودێری هێزه ئێرانییه‌كان خولی تایبه‌تی سه‌ربازیی ببینن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو تاڵیبانیش پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه كه ئێرانییه‌كان له‌مساڵدا زیاتر له 300 ڤیزه‌یان داوه به چه‌كدارانی گروپه‌كه كه ئه‌و كه‌سانه دانیشتووی 34 پارێزگای ئه‌فغانستانن.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.