مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا وتبووی كه عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری ئێران و كۆماری ئیسلامییه‌كه‌ی ژێر رێبه‌رایه‌تیی ناوبراو هۆكاری ناسه‌قامگیرین له ناوچه‌كه‌دا، له وه‌ڵامیشدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وته‌كانی پۆمپیۆ به وته‌ی چه‌واشه‌كارانه و درۆیین وه‌سفده‌كات.
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی پۆمپیۆ، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی كه به‌رپرسیارێتیی تیرۆریسم و كاره‌ساته‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه له ئه‌ستۆی ئه‌مریكایه و ئه‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ی له‌م ناوچه‌یه‌دا هاتووه‌ته ئاراوه به‌رهه‌می ده‌ستوه‌ردانه ناڕه‌واكان و سیاسه‌ته ناردووستهكانی حكومه‌تی ئه‌مریكایه.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له په‌یامێكی تویته‌ریدا نووسیبووی كه بارودۆخی زۆر ناله‌باری زاڵ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا به‌رئه‌نجامی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه له وڵاتی یه‌مه‌ن و ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی به‌رپرسیاره له‌م كاره‌ساتانه.
قاسمیش له وه‌ڵامدا وتی كه لێدوانه‌كانی پۆمپیۆ دوورن له راستییه‌وه و ئه‌و به لێدوانه‌كانی له‌باره‌ی ئێمه‌وه پێشده‌ستی ده‌كات بۆ شاردنه‌وه‌ی رۆڵی وێرانكه‌ر و تێكده‌رانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌م ناوچه‌یه‌دا.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.