شاعیری به‌ناوبانگی كورد " میرزا عه‌بدولره‌حیم " سابلاغی ناسراو به " وه‌فایی " كوری " مه‌لا غه‌فوو ر كوری مه‌لا نه‌سرولڵایه " ، له ساڵی 1264 ی هه‌تاوی كه ده‌كاته 1844ی زایینی له شاری مه‌هاباد له رۆژهه‌لاتی كوردستان له دایك بووه .
پاش تێپه‌ربوونی 101 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی ئه‌م شاعیره ، كه له ساڵی 1902 زایینی دوور له نیشتمان و له له ناو لمی بادیه‌ی عێراق یا بیابانی شام كۆچی دوایی كردووه ، بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه .
نووسه‌ر و شاعیری ناسراوی كوردستان ساکار سۆفیزاده ناسراو به "موحیبی مه‌هاباد" توانی وێنەی شاعیری گەورەی کورد بدۆزێتەوه. موحیب، ڕوونیكرده‌وه، وێنه‌كه له ئه‌لبومی "عه‌لیخانی قاجار" دا دۆزراوه‌ته‌وه، كه وێنه‌گری تایبه‌تی هه‌ریه‌ک له ناسره‌دین شا و، موزه‌فه‌ره‌دین شا، پاشای قاجار، بووه و له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا سه‌دان وێنه‌ی ده‌گمه‌نی پادشا و سیاسی و ناودارانی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرتووه.
له وێنه‌كه‌دا شه‌ش كه‌سایه‌تی و مامۆستای ئایینی مه‌هاباد له ته‌نیشت یه‌كتر وه‌ستاون، هه‌رچه‌نده له ئه‌لبومه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه وێنه‌ی وه‌فایی و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌هاباده، به‌ڵام رووننه‌كراوه‌ته‌وه كامه‌یان خودی وه‌فاییه.
موحیبی مه‌هابادی، كه هاوكات له نه‌وه‌كانی وه‌فاییه، وتیشی: "پاش به‌دواداچوونی ورد و سۆراخی باڵا و ڕاده‌ی ریش و ڕه‌نگی پێست و شێوه و ڕووخسار و شێوازی پۆشینی جلوبه‌رگی وه‌فایی، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سی چواره‌می وێنه‌كه له‌لای راسته‌وه، وه‌فایی خۆیه‌تی".
به‌پێی زانیارییه‌كانی موحیب، وێنه‌كه له‌نێوان ساڵانی ١٨٩٩-١٩٠٠ له خانه‌قای شه‌مزین گێراوه، كه ده‌كه‌وێته چوارڕێیانی ئازادی له شاری مه‌هاباد و، وه‌فایی له‌و ساڵانه‌دا، وه‌ک وانەبێژ له‌و خانه‌قایه خزمه‌تی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.