Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 15:10

مێژووی هێنانی سینه‌ما بۆ هه‌رێمی کوردستان

بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٠ سینەما ھێنرایە شاری سلێمانی
کوردستان TV
100%

بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٠ سینەما ھێنرایە شاری  سلێمانی ، کە ئەوکات سینەماکە بە پیل ئیشی دەکردو لە سابونکەران لەخانەکەی شێخ ئەحمەددا بەشەو خەڵکی دەھاتنە تەماشای.

بەڵام دواتر بۆیەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٢ سینەمای صلاح الدین لەسلێمانی لەلایەن ھەردوو برا (ڕەمزی قەزاز و عومەر قەزازەوە لەتەنیشت سینەما سیروانی ئێستا دامەزراو کرایەوە، یەکەم فیلمیش کەپێشکەشیانکرد فیلمێکی ئەمریکی بوو بەناوی "گەڕانەوەی فرانک جیمس".

 دواتر سینەمای گۆیژە لەساڵی١٩٤٩دروستکراو لەساڵی ١٩٥٠کرایەوە و پاشانیش سینەمای ڕەشید و سیروان و دڵشاد دروستکران .

ئێستا لە سلێمانی هیچ کام لەو سینەمایانە نەماون، لە دوای ڕاپەڕینەوە تەنها سێ سینەما لە شاری سلێمانیدا هەبووە، کە ئەوانیش سینەما سیروان، دڵشاد و ڕەشید، بوون، بەڵام ئێستا لەگەڵ ئەوەی دوان لەو سینەمایانە کە دڵشاد و ڕەشیدن، ڕووخێنراون، تەنها سینەمای سیروان ماوە، بەڵام ئەویش نمایشی فیلمی تێدا ناکرێت. 

لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا ئێستا چەند هۆڵێکی دیکەی سینەمایی کراونەتەوە کە لە "سیتی سینەما" سێ هۆڵی سینەمایی هەیە و بەردەوام نمایشی فیلمی تێدا دەکرێت و هاوکات سینەما سالمیش کە رۆژانه‌ لە چوار کاتی جیاوازدا فیلم نمایش دەکات و ئەمە بێجگە لە چەند سینەمایەکی "3D" و "5D"، ئەوانیش بەردەوامن لە فیلم نمایش کردن .

سه‌رچاوه‌ : هه‌ولێر

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.