دوای ئه‌و خۆپیشاندان و ناره‌زاییانه‌ی كه شاره‌كانی ئێرانی گرتۆته‌وه، داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی روحانی ده‌كرێت، روحانی-ش ده‌ڵێ: حكوومه‌ت ده‌ست له‌كار ناكێشێته‌وه، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئابووریی په‌رله‌مانی ئێران-ش ده‌ڵێت: پێویسته روحانی تیمی ئابووریی خۆی له كابینه‌كه‌یدا بگۆڕێت.
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران له گوتارێكیدا كه له كه‌ناڵی فه‌رمی حكوومه‌ت بڵاوكرایه‌وه رایگه‌یاند: حكوومه‌ت به ده‌نگی ٢٤ ملیۆن كه‌س هاته سه‌ر ده‌ڵات و ئێستاش جیگای متمانه‌ی ٨١ ملیۆن كه‌سه، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك وابیر بكه‌نه‌وه كه حكوومه‌ت ترساوه وئه‌وا هه‌ڵه بیر ده‌كه‌نه‌وه ، حكوومه‌ت ده‌ست له‌كار ناكێشێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌هۆی سهختییهكانهوه چۆك داناده‌ین و له‌هه‌مان كاتیش سازش ناكه‌ین له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیمان، هیچ هاووڵاتییه‌كمان چۆك بۆ ئه‌و ئه‌مریكا درۆزنانه ناده‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه محه‌مه‌د ره‌زاپور ئیبراهیم، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئابووریی په‌رله‌مانی ئێران، رایگه‌یاند: پێمان وانییه به‌م تیمی ئابوورییه‌وه ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ربكرێت. ئه‌گه‌ر روحانی بۆ گۆڕینی تیمی ئابووریی كابینه‌كه‌ی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ڵنه‌سێت، په‌رله‌مان له‌چوارچێوه‌ی یاساكاندا هه‌وڵی پێویستی خۆی ده‌دات.
هه‌روه‌ها گوتی: كێشه‌ی ئابووری یه‌كێكه له بابه‌ته گرنگه‌كانی وڵات. ئۆرگانی جێبه‌جێكار بڕیاری پێویست له‌وباره‌وه ده‌دات. پێویسته حكوومه‌تیش به هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبسێت.
راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی ئابووریی په‌رله‌مان له‌باره‌ی ره‌وتی خراپی ئابوورییه‌وه، نامهیهكهیان بۆ روحانی نووسیوه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه /ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.