له ئه‌نجامی به‌شداریكردنیدا له فێستیڤاڵی " جریسه " ی نێوده‌وڵه‌تی كه له وڵاتی تونس به‌رێوه‌چوو ، كورته فیلمی كوردی " FOREVER HOLD YOUR PEACE " توانی ببێته براوه‌ی خه‌ڵاته یه‌كه‌مه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه .
فێستیڤاڵی جریسه كه ژماره‌یه‌ك له فیلمی سینه‌مایی له نه‌ته‌وه جیاجیاكانی جیهان به‌شداریان تێیدا كردبوو ، له رۆژانی " 22 تا 24 " ی ئه‌م مانگه له ولاتی تونس به‌رێوه‌چوو .
ده‌رهێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان " ئاوات عوسمان " كاری ده‌رهێنانی بۆ فیلمه‌كه ئه‌نجامداوه ، دانا كه‌ریم چیرۆكی فیلمه‌كه‌ی نووسیوه و ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی به‌شداریان له فیلمه‌كه كردووه بریتین له " هه‌ردی سامر و سۆما قاسم " كه رۆڵی سه‌ره‌كیان له فیلمه‌كه‌دا بینیوه .
جێی باسه ، كورته فیلمی " FOREVER HOLD YOUR PEACE " به‌شداری له ژماره‌یه‌ك له فێستیڤاڵه نێوخۆیی و جیهانییه‌كاندا كردووه ، دوایین به‌شداریشی له فێستیڤاڵی جریسه بوو كه له وڵاتی تونس ئه‌نجامدرا و توانی ببێته خاوه‌نی خه‌ڵاته یه‌كه‌مه‌كانی ئه‌م فێستیڤاڵه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.