Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 02:25

ماملێ و مۆندیال و میسی!

زاگرۆس نانه‌كه‌لی
Messi
کوردستان TV
100%


ده‌كرێ خوێنه‌ر بپرسێ  مانشێتی ئه‌م ستوونه‌ له‌چیه‌وه‌ هاتووه‌،پاشان بۆ یه‌كه‌مجار ماملێ دواتر مۆندیال وپاشان میسی،هه‌روه‌ها مافی خۆیانه‌،ئه‌مانه‌ چ په‌بوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌؟ ماملێ گۆرانی بێژێكی ناوداری كورد و مۆندیال جۆل ریمیه‌ی فه‌ڕه‌نسی دایمه‌زراندووه‌ ومیسی خه‌ڵكی ئه‌رژه‌نتینه‌،وابزانم هیچیان بۆ یه‌كتری نابن!،سه‌ره‌تا ماملێم دانا چونكه‌ ساڵی 1925 له‌ شاری مه‌هابادی جه‌رگه‌یی له‌دایكبووه‌،مۆندیالیش له‌ ساڵی 1930 دامه‌زراوه‌،میسی یش له‌ ساڵی 1987 له‌دایكبووه‌،من حه‌قی كه‌س ناخۆم ،ئه‌مه‌ یاسای ژیانه‌.
ده‌گێڕنه‌وه‌ جارێك ماملێی كۆچكردوو له‌ تاران داوه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندێكی زه‌به‌لاح ده‌بێت،كه‌ به‌ختی ماملێ ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌نده‌ كورده‌ وعه‌شقی ده‌نگی ماملێ یه‌،ماملێ ئاهه‌نگێكی بۆ ساز ده‌كات،هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كۆكردۆته‌وه‌،پیاوه‌ بزنسمانه‌كه‌ له‌ناوه‌ڕاستی ئاهه‌نگه‌كه‌ وله‌به‌رده‌م هه‌موو میوانان به‌ ماملێ ده‌ڵێ:گۆرانیه‌ك له‌سه‌ر من بڵێ!،ماملێ زۆر به‌جوانی سه‌یری ده‌كات و به‌بێ دوو دڵی پێی ده‌ڵێ (.....بخۆ!!)!،ئیدی خه‌ڵكی ئاهه‌نگه‌كه‌ هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ماملێ له‌ناو ده‌بات،ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌  دێته‌ لای ماملێ له‌به‌ر ده‌می چۆكدا ده‌دات به‌ مامڵێ ده‌ڵێ: ئینجا له‌جاران  زیاتر خۆشم ده‌وێی!.
كاتی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی روسیا بوو  ئه‌رژه‌نتین ومیسی وه‌زعیان شڕ بوو،پۆتنینی سه‌رۆكی روسیا گوتی: مۆندیال به‌بێ میسی به‌رێوه‌ ناچێت،عه‌جایب ئه‌وه‌ كوی زانی،به‌هه‌رحاڵ له‌م رۆژانه‌ی دوای بڕیاربوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین یارییه‌كی دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسڕائیل بكات وئینجا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین راسته‌وخۆ  به‌ره‌و رووسیا بڕوات،یارییه‌كه‌كێشه‌ی سیاسی تێكه‌وت ونه‌كرا،تا ئێره‌ ئاساییه‌،به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یر وجیگای هه‌ڵوه‌سته‌یه‌،سه‌رۆك كۆماری ئه‌رژه‌نتین ده‌ڵێ من ناتوانم ده‌ستكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و بڕیاره‌كانی میسی بم!،هه‌ڵویستی ماملێ مان بینی،هزر و بیركردنه‌وه‌ی دیموكراسی میسی و سه‌رۆكی ئه‌رژه‌نتین به‌هه‌مان شێوه‌ كه‌ ناتوانێ تێكه‌ڵ بڕیاره‌كانی میسی بێت،چونكه‌ ئه‌مه‌ بێ ده‌سه‌ڵاتی و ترس نیه‌،به‌ڵكو عه‌قلی دیموكراسی سه‌رده‌مه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگا ئه‌و وڵاته‌ گه‌شه‌ی بۆ بواری وه‌رزشیش كردووه‌.
با له‌ كۆتایی فێری چه‌ند وانه‌یه‌ك بین تا له‌ ژیان ماوین كاری پێبكه‌ین وسوودی بۆ خۆمان ونه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌بێت، زۆر گرنگه‌ مرۆڤـ خاوه‌ن كه‌سایه‌تی خۆی بێت،جا هه‌ژار یان ده‌وڵه‌مه‌ند، به‌رپرس یان به‌تاڵ،دیموكراسی له‌ گرنگه‌كانی ژیانه‌ گه‌ر بوونی هه‌بێت،به‌ڵێ كه‌سایه‌تی ودیموكراسی دوو هۆكارن مرۆڤه‌كان كایه‌كانی وڵات به‌ره‌و لووتكه‌ ده‌به‌ن. 

 

 

 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.