Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 11:55

ئێران: ڕێککەوتنی سعوودیە، پاکستان و تورکیا نیشانەی گۆڕانی دیدگای وڵاتانە بەرامبەر ئەمریکا

100%

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی سێقۆڵی نێوان سعوودیە، پاکستان و تورکیا کە بە ڕێککەوتنی مەککە ناسراوە، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی وڵاتانی ناوچەکە درکیان بەوە کردووە کە چیتر ناتوانرێت ئاسایش لە ڕێگەی ئەمریکاوە دەستەبەر بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی ئاب، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی مەککە دەرەنجامی ئەو ڕاستییەیە کە وڵاتانی ناوچەکە تێگەیشتوون بەدیهێنانی ئاسایش لە ڕێگەی واشنتنەوە چیتر مومکین نییە. ناوبراو داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد کە پەیوەندییەکان و متمانەی نێوانیان بەبێ بوونی یاریزانە دەرەکییەکان بەهێز بکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەش کرد، سیاسەتە فراوانخوازییەکانی قەوارەی زایۆنیستی ئێستا بۆ هەمووان ئاشکرا و ڕوون بووەتەوە، ئەمەش وایکردووە پێویستیی هاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچەکە زیاتر ببێت بۆ پاراستنی سەقامگیری.

ئیسماعیل بەقایی داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد کە ڕێگە نەدەن خاک و ئاسمانی وڵاتەکانیان ببێتە بنکە یان سەرچاوەیەک بۆ ئەنجامدانی هیچ جۆرە دەستدرێژی و هێرشێک بۆ سەر ئێران، جەختیشی کردەوە کە تەنها هاوکاریی ناوخۆیی وڵاتانی ناوچەکە دەتوانێت ئاشتییەکی بەردەوام دابین بکات.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.