Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 16:56

پۆلیسی کەرخ چەند تۆمەتبارێکی ڕووداوی گێچەڵپێکردنەکەی گەڕەکی مەنسووری بەغدای دەستگیر کرد

100%

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی گێچەڵپێکردن بە کچێک لە ناوچەی مەنسووری شاری بەغدا، چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە بەردوامن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ـی ئاب، عەمید میقداد میری، گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای ڕاسپاردەی دکتۆر حوسێن عەوادی، بریکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆ و دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کە ڕووداوێکی گێچەڵپێکردن بە کچێک لە ناوچەی مەنسووری شاری بەغدا نیشان دەدات، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی مەنسوور بە خێرایی دەستیان بە بەدواداچوونی ڕووداوەکە و گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەکان کرد.

گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە تیمەکان توانیویانە دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی دادوەر، بەدواداچوون بۆ تێوەگلاوان بکەن و ناسنامەکانیان دیاری بکرێت، بەمەش توانرا چەند کەسێکیان دوای ماوەیەکی کورت لە بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیییەکە دەستگیر بکرێن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی (402) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیران و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران بە مەبەستی تەواوکردنی لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکارە یاسایییەکان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.