Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 14:32

دۆزینەوەیەکی 567 ملیۆن ساڵە مێژووی سەرهەڵدانی ئاژەڵان دەگۆڕێت

100%

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری Science Advances بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای دەکات کە ژیانی ئاڵۆز و زیندەوەرە خاوەن جوڵەکان ملیۆنان ساڵ پێش ئەو کاتە سەریان هەڵداوە کە پێشتر زانایان دیارییان کردبوو.

دۆزینەوەیەکی دەگمەن لە کەنەدا تیمی توێژەران لە چیاکانی ماکنزی لە باکووری خۆرئاوای کەنەدا، زیاتر لە 100 شوێنەواری ئەحفەورەیان دۆزیوەتەوە کە تەمەنیان بۆ نزیکەی 567 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. ئەم دۆزینەوەیە مێژووی سەرهەڵدانی هەندێک تایبەتمەندی بنەڕەتی ئاژەڵەکان بۆ 5 بۆ 10 ملیۆن ساڵ پێشتر دەباتە دواوە.

جیهانێکی سەیر لە قووڵایی دەریاکاندا پێش دەرکەوتنی دایناسۆڕەکان بە سەدان ملیۆن ساڵ و پێش دروستبوونی ماسی و وشکاوەکییەکان، دەریاکان نیشتمانی زیندەوەرە نەرمەکان بوون. شوێنەوارە دۆزراوەکان سەر بە سەردەمی ئیدیاکارین، کە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە بوو پێش ئەوەی تەقینەوەی کامبری ڕووبدات، کە تێیدا ژیانی ئاژەڵەکان هەمەجۆرییەکی گەورەی بەخۆیەوە بینی.

زانایان لە ناو کۆمەڵە شوێنەوارەکاندا، چەند جۆرە زیندەوەرێکیان دەستنیشان کردووە کە گوزارشت لە سەرەتای پەرەسەندنی ژیان دەکەن

  - دیکنسۆنیا (Dickinsonia): زیندەوەرێکی تەخت بووە و توانای جوڵەی هەبووە لەسەر بنکەی دەریاکان.

  - فۆنیسیا (Funisia): زیندەوەرێکی بۆریی شێوە بووە و کۆنترین بەڵگەی زانستییە بۆ پڕۆسەی زۆربوون (تەكاثر) لەو سەردەمەدا.

  - کیمبریلا (Kimberella): بەهۆی پێکهاتەی جەستەی و هاوسەنگی لایەنییەوە (bilateral symmetry)، بە یەکێک لە سەرەتاکانی پەرەسەندنی ئاژەڵە ئاڵۆزەکان  دادەنرێت.

ئەم دۆزینەوەیە نەک هەر تەمەنی ژیان لەسەر زەوی ڕوونتر دەکاتەوە، بەڵکو زانایان ناچار دەکات دووبارە پێداچوونەوە بەو خشتە کاتییەدا بکەنەوە کە بۆ پەرەسەندنی زیندەوەرەکان و گۆڕانیان لە بوونەوەرە سادەکانەوە بۆ بوونەوەرە ئاڵۆزەکان دیارییان کردبوو.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.