Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 14:32

زانکۆی سەڵاحەدین پڕۆژەی (+SUID) دەست پێ دەکات

100%

هەڵگرانی پێناسی زانکۆی سەڵاحەدین و کەسی پلەیەکی خاوەن پێناس لە کەرتی تەندروستی لە %20 بۆ %50 داشکانیان بۆ دەکرێت.

سامان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، پڕۆژەى (+SUID) بۆ قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سەڵاحەدین چووە بواری جێبەجێکردن و  هەڵگرانی پێناسی زانکۆکە لە ژمارەیەک دەرمانخانە و نەخۆشخانە و تاقیگەی پزیشکی لە %20 بۆ %50 داشکانیان بۆ دەکرێت. 

سامان عەبدوڵا دەڵێت: "ئامانجى ئەم پڕۆژەیە پێشکەشکردنى داشکانە لە کەرتەکانى تەندروستى، بازاڕیکردن، خواردنگە و کافێیەکان".

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆکە ڕوونی کردووەتەوە، لە قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیە، پ.د.کامەران یونس محمدامین، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لەگەڵ 15 نەخۆشخانە و تاقیگە و دەرمانخانە یاداشتنامە لێکتێگەیشتنی  واژۆ کردووە  و هەڵگرانی ناسنامەی زانکۆی سەڵاحەدین و کەسی پلەیەکی خاون پێناس دەتوانن سەردان بکەن و داشکان بەبڕی جیاواز وەربگرن.

ئەو شوێنە پزیشکییانەی لە قۆناغی یەکەمدا داشکانیان کردووە: 

- تاقیگەی بایۆ:  %20 داشکان
- تاقیگەی مید :24  %20داشکان
- تاقیگەی ئیمینوکۆ گین سەنتەر:  %20داشکان
- تاقیگەی نۆبڵ مید لاب: %20 داشکان
- دەرمانخانەی دەلانی: %20 داشکان
- دەرمانخانەی سەروەران: %20 داشکان
- نەخۆشخانەی شار: %20 بۆ %40 داشکان
- نەخۆشخانەی نازی منداڵان: %30 داشکان
- نەخۆشخانەی میهرەبانی: %50 داشکان
- نەخۆشخانەی سویدی: %20 داشکان
- کۆمەڵگەی پزیشکی مامۆستایان: %30 داشکان
- سەنتەری کاپیتال دێنتەڵ: %30 داشکان
- سەنتەری دایمۆند: %20 بۆ %40 داشکان
- جوانکاری گول بیویتی: %20 داشکان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.