Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:54

ئێران.. ناڕه‌زایه‌تییه‌کان و مانگرتن پێى خسته‌ چوارەم رۆژه‌وه‌ و زۆربه‌ى شاره‌کانى گرتۆتەوە

به‌هۆى خراپى بارى ئابوورى و دابه‌زینى به‌هاى نرخى ریالى ئێرانى
ئێران.. ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و مانگرتن پێى خسته‌ چوارەم رۆژه‌وه‌ و زۆربه‌ى شاره‌كانى گرتۆتەوە
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 27ـى حوزه‌یرانى 2018، مانگرتنى دووكاندار و بازاڕه‌كانى ئێران، خۆپیشاندان زۆربه‌ى شاره‌كانى ئه‌و وڵاته‌ى گرته‌وه‌، كه‌ به‌هۆى خراپى بارى ئابوورى و دابه‌زینى به‌هاى نرخى ریالى ئێرانى به‌رامبه‌ر به‌ دۆلارى ئه‌مریكیی یه‌وه‌ سه‌رى هه‌ڵداوه‌.

دروشمى خۆپیشانده‌ران كه‌ داواكردنى باشكردنى بارى ئابوورى بوو، له‌ لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ گۆڕا بۆ دروشمى سیاسى، بۆ جارێكى دیكه‌ تاران پایته‌ختى كۆمارى ئیسلامى ئێران دروشمى " ره‌زا شا روحت شاد " له‌ نێو گه‌ڕه‌كه‌كانى تاران ده‌بیسترێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ى ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ى كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، مانگرتن و ناڕه‌زایى و خۆپیشاندان به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌كان چه‌ند شارێكى ترى گرتووه‌ته‌وه‌ هه‌روه‌ك شارى كرماشانى خۆرهه‌ڵاتى كوردستان و شاره‌كانى كه‌ره‌ج و ئاراك و چه‌ند شارێكى تر.

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2017 و كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ خۆپیشاندان له‌ كۆمارى ئیسلامى ئێران سه‌رى هه‌ڵدا .

دابه‌زینى به‌هاى دراوى نیشتیمانى ئێران به‌رامبه‌ر به‌ دۆلارى ئه‌مریكى و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئالتوون و خراپبوونى بارى ئابوورى ئێران، له‌ پاش كشانه‌وه‌ى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ دێت له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌مریكا له‌ 8ى ئایارى 2018، كشایه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتنى 2015ى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران، هاوكات به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ندین گه‌وره‌ كۆمپانیاى جیهانى كشانه‌وه‌ له‌و وڵاته‌.


ئاماده‌كردن/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.