شه‌وی رابڕدوو له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ژنان و منداڵانی هه‌ولێر به‌ندكراوێكی ئافره‌ت له گه‌رماوی چاكسازییه‌كه خۆی خنكاند .
دیمه‌ن محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی ژنان و منداڵانی هه‌ولێر له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: شه‌وی رابڕدوو له كاتی بانگی مه‌غریب له چاكسازی ژنانی هه‌ولێر ئه‌و ئافره‌ته له گه‌رماوی چاكسازییه‌كه‌دا كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا .
به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی ژنان و منداڵانی هه‌ولێر نه‌یویست ناوی ئافره‌ته‌كه ئاشكرا بكات هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و ئافره‌ته خێزانداره و ته‌مه‌نی 27 ساڵه و خه‌ڵكی قه‌زای خه‌باته به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كومه‌ڵایه‌تییه‌وه ماوه‌ی دوو رۆژه هاتووته چاكسازییه‌كه‌مان له رۆژی 24-6 به‌ندكراوه و له شه‌وی 26-6-2018 كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه .
سه‌باره‌ت به ته‌رمه‌كه‌ی كه راده‌ستی خێزانه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه یان نا، دیمه‌ن محه‌مه‌د رایگه‌یاند: خێزانه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه كردووین و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمه‌كه گوتیشی ته‌رمه‌كه له ئێستادا بۆ لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه .
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێش چه‌ند رۆژێك له‌ناو ماڵی داڵده‌دانی ژنان و ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی سلێمانی (شه‌ڵته‌ڕ) ژنێك كه خه‌ڵكی گه‌رمیان بوو به هه‌مان شێوه به له‌چكه‌كه‌ی له ته‌والێتی شه‌ڵته‌ره‌كه‌دا خۆی خنكاند و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.