Erbil 32°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 11:18

له‌جامى جیهانی 2018 ، ئیسپانیا و مه‌غریب یه‌کسان بوون

له‌كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى رۆژى دووشه‌ممه‌ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كه‌له‌وڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌مى جامه‌كه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا  ومه‌غریب  دووچاری یه‌كسان بوون هات به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوولا 

گۆله‌كانى هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا  له‌ڕێگاى یاریزانان ئیسكۆ و ئه‌سپاسه‌وه‌ تۆماركرا له‌خوله‌كه‌كانى 19 ، 91  ، دووگۆله‌كه‌ى مه‌غریبیش هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان خالید و یوسف له‌خوله‌كه‌كانى  14 ، 81 تۆماریان كرد 

هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا به‌یه‌كسان بوونى له‌یاریه‌كه‌ خاڵێكى به‌ده‌ست هێنا ، له‌ئێستادا هاوشێوه‌ی پورتوگال خاوه‌ن 5 خاڵه‌ و په‌ڕیه‌وه‌ بۆ قۆناغى 16 ، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ى مه‌غریب له‌كۆی ئه‌نجامدانى سێ یاری خاوه‌ن خاڵێكه‌  هیچ هیوایه‌كى نه‌ماوه‌ بۆ په‌ڕینه‌وه‌ى بۆ قۆناغى 16 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.