Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 22:46

10 ڕۆژی دیکە ئەنجامە فەرمییەکانی هەڵبژاردنەکەی تورکیا ڕادەگەێنرێت

24 حوزه‌یران، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مانى له‌ یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان TV
#13
100%


ئەمڕۆ دووشەممە  لیژنەى باڵای هەڵبژاردنى تورکیا  ڕایگەیاند ڕۆژى پێنج‌ شەممەی داهاتوو 5ی تەموز بە شێوەیەکی فەرمی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانى تورکیا ڕادەگەیەنرێت.

له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى سه‌عدى گۆڤه‌ن سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا گوتى، دواى ته‌واوبوونى وردبینى پێویست، كۆتا ئه‌نجام بۆ هاووڵاتییان راده‌گه‌یه‌نین".

دووپاتى كرده‌وه‌، تا ئێستا 99.91% ده‌نگه‌كان جیا كراونه‌ته‌وه‌ و ژمێردراون، سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانیش به‌ نوێنه‌رى حزبه‌كانى توركیا دراوه‌، له‌م چه‌ند كاتژمێری داهاتوو، ئه‌نجامى كۆتا ته‌واو ده‌بێت.

سه‌عدى پێشبینى ده‌كات كۆتا ئه‌نجامى فه‌رمى له‌ 10 تا 11 رۆژى تر بڵاو بكرێته‌وه‌.

دوێنێ 24 حوزه‌یران، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مانى له‌ یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه‌ چوو، كه‌ زیاتر له‌ 56 ملیۆن كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌بوو.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.