Erbil 31°C سێشەممە 15 ئەیلوول 13:34

لە سنووری پارێزگای دهۆک پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی سەرەکی گەیشتە قۆناغی کۆتایی

100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەردەوامیی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی گردەسێن لە پارێزگای دهۆک، کارکردن لە شەقامێکی سەرەکیدا گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و بەمزووانە قیرتاو دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی گردەسێن، کارەکانی فەرشکردنی بەردی شکاو و تێکەڵەڕێژکردنی شەقامێکی 40 مەتری لە سنوورەکە تەواو بووە. ئێستا پڕۆژەکە ئامادەیە بۆ قۆناغی کۆتایی کە بریتییە لە قیرتاوکردنی شەقامەکە و خستنەگەڕی بۆ خزمەتی هاووڵاتیان و شۆفێران.

ئەم پڕۆژە خزمەتگوزارییە لەسەر داهاتی تایبەتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی گردەسێن جێبەجێ دەکرێت و بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی ڕێگاوبان لەو سنوورە دادەنرێت، کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر باشترکردنی هاتوچۆ و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیانی ناوچەکە دەبێت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە شار و شارۆچکەکانی پارێزگای دهۆک بە مەبەستی پێشخستنی ژێرخانی ڕێگاوبان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.