Erbil 31°C سێشەممە 15 ئەیلوول 10:33

ڕێگەیەک بۆ فێرکردنی زیرەکی دەستکرد بە شێوازی پزیشکان بۆ دیاریکردنی شێرپەنجە

100%

توێژینەوەیەکی نوێ ڕێگەیەکی پێشکەوتووی دۆزیوەتەوە بۆ فێرکردنی سیستەمەکانی زیرەکی دەستکرد (AI) بە ئامانجی باشترکردنی توانایان لە دیاریکردنی شانە شێرپەنجەییەکاندا، ئەویش لە ڕێگەی لاساییکردنەوەی شێوازی پشکنینی پزیشکانی پسپۆڕی پاتۆلۆژی.

زۆربەی سیستەمەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ پشکنینی شانەکان، تەنیا شریتەکە بۆ پارچەی بچووک دابەش دەکەن و یەکە بە یەکە شیکاریان دەکەن، بەڵام پزیشکان شێوازێکی نەرمتر بەکاردەهێنن؛ ئەوان سەرەتا بە گشتی شریتەکە دەخوێننەوە و پاشان لە ناوچە گوماناوییەکاندا زووم دەکەن. کێشەی سیستەمە کۆنەکان ئەوەیە کە لە ناو ملیارەها پیکسڵدا، نیشانەکانی شێرپەنجە لەوانەیە تەنیا لە پارچەیەکی زۆر بچووکدا هەبن و سیستەمەکە پێی نەزانێت.

توێژەران بە سەرپەرشتی چی هوانغ لە زانکۆی پێنسیلڤانیا، سیستەمێکیان بە ناوی "Pathology-o3" پەرەپێدا. ئەوان سیستەمەکەیان لەسەر جووڵە و شێوازی پشکنینی هەشت پسپۆڕی پاتۆلۆژی ڕاهێنا، نەک تەنیا لەسەر ئەنجامە

کۆتاییەکانیان. سیستەمەکە فێری ئەوە بووە کە چۆن سەرەتا بە وردییەکی کەم شریتەکە ببینێت و پاشان تەنیا ئەو ناوچانە دەستنیشان بکات کە شایەنی پشکنینی وردترن.

لە تاقیکردنەوەکاندا، سیستەمی "Pathology-o3" توانی 100%ـی ئەو شریستانەی شێرپەنجەی تێدا بوو دەستنیشانیان بکات، کە ئەمە ئەنجامێکی زۆر باشترە بەراورد بە مۆدێلەکانی دیکەی وەک "o3"ی سەر بە کۆمپانیای (OpenAI)  لەسەر کۆمەڵە داتایەکی سەربەخۆش، دقتەکەی گەیشتە 97.6%..

توێژەران جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئامانج لەم سیستەمە ئەوە نییە پزیشک لە کارەکە دەربکرێت، بەڵکو دەبێت وەک ئامرازێکی پشکنینی سەرەتایی بەکاربێت کە پزیشک ئاراستە دەکات بۆ ئەو شوێنانەی پێویستیان بە سەرنجی زیاترە.

سەرەڕای سەرکەوتنەکان، پسپۆڕان دەڵێن هێشتا پێویستە ئەم سیستەمە لە چەندین نەخۆشخانەی جیاوازدا تاقیبکرێتەوە، چونکە پرۆسەی دیاریکردنی شێرپەنجە تەنیا پشکنینی یەک شریت نییە، بەڵکو پێویستی بە زانینی مێژووی پزیشکیی نەخۆش و شیکاریی وردترە.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.