Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:32

مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی کاسبکارانی شاری تاران بووه‌ هۆی داخرانی چه‌ندین بازاڕ

به‌هۆی گرانبوونی نرخی دۆلار
مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كاسبكارانی شاری تاران
کوردستان TV
100%

به‌پێی هه‌واڵه‌كان ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كاسبكارانی بازاڕه‌ گه‌وه‌ره‌كانی شاری تارانی پایته‌ختی ئێران له‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا بووه‌ هۆی داخرانی چه‌ند بازاڕێك، ئه‌مه‌ش به‌هۆی گرانبوونی نرخی دۆلار و داكشانی نرخی تمه‌نی ئێرانیی روویدا، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی له‌ ناوخۆی ئێران تووشی ئاسته‌نگ بووه‌.

كاسبكارانی شاری تاران له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی و رێپێوانی ژماره‌یه‌ك له‌ خاوه‌نی دوكانه‌كانی مۆبایلی بازاڕی " عه‌لائه‌ددین " و بازاڕی "چه‌هارسوو " كه‌ رۆژی رابردوو روویدا، ئه‌مڕۆش دوكانه‌كانیان داخست و ده‌ستیان به‌ رێپێوان كرد.

علی فازلی سه‌رۆكی ژووری سه‌ندیكاكانی ئێران له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: ژماره‌یه‌كی كه‌م خاوه‌ن دوكانی بازاڕه‌كانی  " عه‌لائه‌ددین " و "چه‌هارسوو " كه‌ رۆژی رابردوو به‌ نانه‌وه‌ی پشێویی دوكانه‌كانیان داخستبوو، ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌ی رێكخراو رۆیشتنه‌ ناو بازاڕی گه‌وره‌ی تاران و به‌نیاز بوون هه‌مان رووداوه‌كانی رۆژی رابردوو دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌لایه‌ن خودی كاسبكارانی بازاڕه‌كه‌وه‌ رێگه‌یان لێگیرا.

ده‌وترێ تا ئێستاش رێپَوان له‌ شه‌قامه‌كانی ده‌روبه‌ری بازاڕی گه‌وه‌ری تاران به‌رده‌وامه‌ و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له‌ كاسبكاران و رێبورانی سه‌ر شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری بازاڕی تاران چوونه‌ته‌ پاڵ رێپێوانه‌كان و به‌ره‌و په‌رله‌مانی ئێران ئاراسته‌یان گۆڕیوه‌.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.