ئه‌مریكا به دوژمنان و لایه‌نه ناوخۆییه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی به‌شاری ئه‌سه‌دی راگه‌یاندووه كه پشت نه‌بستن به پشتیوانیی سه‌ربازیی واشنتن.
سوپای سووریا به پشیتوانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسۆنی سووریا له‌سه‌ر سنووری ئورده‌ن و ئه‌مریكاش له په‌یامێكدا بۆ سوپای ئازادی سووریا پێی راگه‌یاندوون كه پلانه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای پشتیوانیی سه‌ربازیی ئه‌مریكا دانه‌ڕێژن، چونكه واشنتن به كرده‌ی سه‌ربازیی پاڵپشتیان نابێت.
ئه‌م په‌یامه‌ی ئه‌مریكا بۆ سوپای ئازادی سووریا له‌كاتێكدایه كه ئه‌مریكا پێشتر سه‌باره‌ت به ئاكامی قورسی پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌م دوو وڵاته هۆشدارییدابوو به سووریا و رووسیا.
شایه‌نی باسه كه رووسیا و ئه‌مریكا هاوینی پێشوو له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له ناوچه‌ی باشوور رۆژئاوای سووریا رێككه‌وتبوون.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.