Erbil 7°C پێنجشەممە 12 کانونی یەکەم 07:39

ئافره‌تێک دواى 20 ساڵ له‌ نه‌زۆکى دوانه‌یه‌کى بوو

ماوه‌ى 20 ساڵه‌ به‌ ده‌ست نه‌زۆكییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت
ئافره‌تیك دواى 20 ساڵ له‌ نه‌زۆكى دوانه‌یه‌كى بوو
کوردستان TV
100%

به‌ پێى هه‌واڵێكى ئه‌لفرات نیوز ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ى حوزه‌یرانى 2018، تیمێكى پزیشكى سه‌ر به‌ ده‌زگاى ته‌ندروستى به‌سره‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى به‌سره‌ به‌شى له‌ دایك بوون توانیان نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبوون (سزاریان) بۆ ئافره‌تێك ئه‌نجام بده‌ن كه‌ ماوه‌ى 20 ساڵه‌ به‌ ده‌ست نه‌زۆكییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.

دكتۆره‌ میسون الشریف پسپۆڕه‌ له‌ زانستى ئافره‌تان و منداڵبوون وتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌مان ئه‌نجام دا و منداڵه‌كان دووانه‌ن و دواى ئه‌وه‌ى دایكى منداڵه‌كان بۆ ماوه‌ى 20 ساڵه‌ به‌ ده‌ست نه‌زۆكییه‌وه‌ ده‌یناڵاند و له‌ ئێستادا بوو به‌ خاوه‌نى دوو منداڵى كور.

هه‌روه‌ها دكتۆره‌ میسون له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئافره‌ته‌كه‌ ته‌مه‌نى 38 ساڵه‌ و به‌ ده‌ست نه‌زۆكییه‌كی سه‌ره‌تایى ده‌یناڵاند و به‌و ئامێرانه‌ى كه‌ به‌رده‌ست بوون له‌ تاقیگاى بنكه‌ى نه‌زۆكى و منداڵانى بۆڕی سه‌ركه‌وتنمان له‌ پیتاندنى هێڵكه‌ى منداڵبوونى ئافره‌ته‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا. 

هه‌روه‌ها دكتۆره‌كه‌ وتى دواى به‌دواداچوونى به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ توانیمان به‌ سه‌ركه‌وتوویى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ بكه‌ین و سه‌ر له‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ رێگه‌ى سزاریان نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌مان بۆ ئه‌نجامدا به‌هۆى به‌رزى فشارى خوێن به‌نجى نیوه‌ له‌ له‌لایه‌ن دكتور عبدولخالق جمیل كه‌ پسپۆڕه‌ له‌ بوارى به‌نج.

له‌ ئێستادا ئافره‌ته‌كه‌ و هه‌ردوو منداڵه‌ كوره‌كه‌ى گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ هۆڵى به‌شى ئافره‌تان و ته‌ندروستیان باشه‌.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.