Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:50

راوێژکاری خامه‌نه‌ئی: سعودیا هێرش بکاته‌ سه‌رمان به‌ 1000 موشه‌ک ریاز ده‌که‌ینه‌ ئامانج

ئێران نیازی هه‌یه‌ ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر وڵاتانی موسڵمانی ناوچه‌كه‌دا
راوێژكاری باڵای رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران
کوردستان TV
100%

راوێژكاری باڵای رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و سعودیا به‌ كرده‌ی سه‌ربازیی هێرش بكاته‌ سه‌رمان، ئه‌وا هه‌ر له‌ رۆژی یه‌كه‌مدا به‌ 1000 موشه‌ك كۆشكه‌كانی پاشایه‌تیی ئه‌وان له‌ ریاز ده‌كه‌ینه‌ ئامانج و وێرانیان ده‌كه‌ین.

یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وی رۆژی رابردوو له‌ وتارێكدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ ئێران هێزی یه‌كه‌می ناوچه‌كه‌یه‌ و هیچ پرسێك به‌بێ ئێران چاره‌سه‌ر ناكرێت و له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی سعودیا بۆسه‌ر ئێران ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی ده‌ربڕیی.

سه‌فه‌وی له‌ درێژه‌دا هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ حزبوڵڵا و لوبنانیش وتی: حزبوڵڵای لوبنان به‌ خاوه‌ندارێتیی 80 هه‌زار موشه‌كه‌وه‌ بووه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بۆسه‌ر ئیسڕائیل.

وه‌زیری به‌رگریی ئێرانیش چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو كه‌ ئه‌گه‌ر سعودیا هه‌ر جوڵه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز بكات، ئه‌وانیش جیا له‌ مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌ هه‌موو شوێنێكی ئه‌م وڵاته‌ وێران ده‌كه‌ن.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعودیا ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر وتبووی ئێران نیازی هه‌یه‌ ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر وڵاتانی موسڵمانی ناوچه‌كه‌دا و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ رێگه‌ی بۆ دانووستان نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌.

بن سه‌لمان جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ ریاز چاوه‌ڕێ ناكات جه‌نگ بگاته‌ ناو خاكه‌كه‌یه‌وه‌ و هه‌وڵده‌دات جه‌نگ راكێشی ناو خاكی ئێران بكات.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.