Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:24

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: سه‌رنه‌که‌وتنی رێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ بۆ ئێمه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌

ئه‌مریكا رێگه‌كانی هه‌ناسه‌دانی تارانی ناسیوه‌
محه‌مه‌د جواد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د جواد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: ئامانجی دوژمنانی وڵاته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ناومان ببه‌ن و هۆشداریش ده‌دات كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنێت، ئه‌وا بۆ تاران مه‌ترسیی به‌دواوه‌ ده‌بێت.

زه‌ریف له‌ درێژه‌دا وتی: ئێران ده‌توانێت ئه‌م رێككه‌وتنه‌ والێبكات سه‌ركه‌وتوو بێت یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێ ئاگاداربین كه‌ سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ بۆ ئێمه‌ مه‌ترسیدار ده‌بێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ژووری بازرگانی وڵاته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وڕوپا بۆ پاراستنی رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شان به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی هه‌یه‌.

زه‌ریف وتیشی له‌وانه‌یه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ قۆناغێكدا ناچاربێت له‌م رێككه‌وتنه‌ بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ هه‌مان ئه‌و بژارده‌ی نییه‌ كه‌ ئێمه‌ خواستمان له‌سه‌ری هه‌بووبێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ ژووری بازرگانیی وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌شی به‌ راشكاوانه‌ وت كه‌ ئه‌مریكا رێگه‌كانی هه‌ناسه‌دانی تارانی ناسیوه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران نییه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.