Erbil 7°C پێنجشەممە 12 کانونی یەکەم 07:37

سووده‌کانی خواردنی سیر بزانه‌

په‌ستانی‌ خوێن داده‌به‌زێنێ
کوردستان TV
100%

 سووده‌كانی خوادرنی سیر بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ زۆرن  ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك كه‌س له‌به‌ر بۆنه‌كه‌ی سیر ناخوات به‌ڵام ده‌توانی سوودله‌حه‌به‌كه‌ی وه‌ربگریت.

 لێره‌دا  به‌ چه‌ند خاڵێك باس له‌ هه‌ندێك له‌سووده‌كانی سیر ده‌كه‌ین:

1. دژی‌ ڤایرۆسی‌ تاعونه‌.

2. خوێن پاك ده‌كاته‌وه‌.

3. په‌ستانی‌ خوێن داده‌به‌زێنێ.

4. دڵ چاڵاك و به‌ هێز ده‌كات

5. كرمی‌ گه‌ده‌و ڕیخۆڵه‌ ده‌كوژێت.

6. كیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌

7. به‌ سووده‌ بۆ ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی‌ و هه‌ناسه‌ توندی.

8. دژی‌ هه‌وكردنی‌ ڕیخۆڵه‌یه‌.

9. كرمی‌ ئیكسیورپ و ئه‌سكارس ده‌كوژێ.

10. ده‌بێته‌ هۆی‌ نه‌مانی‌ كڕێشی‌ سه‌ر.

11. گه‌رمی‌ هێنه‌ره‌ بۆ له‌ش.

12. هه‌رسی‌ خواردن له‌ گه‌ده‌دا ده‌كات.

13. ناو ده‌م پاراو ده‌كات و زوو تینوت نابێ.

14. میزهێنه‌ره‌ به‌ سووده‌ بۆ لم و به‌ردی‌ گورچیله‌.

15. دژه‌ ژه‌هری‌ پێوه‌دانی‌ ژه‌هراویه‌كانه‌.

16. پوك و ددان به‌ هێز ده‌كات.

17. وریا كه‌ره‌وه‌یه‌.

18. بۆ لاوازی‌ به‌ سووده‌.

19. چالاكی‌ به‌ دڵ ده‌دات و لێدانی‌ ڕێك ده‌خات.

20. مێشك به‌ هێز ده‌كات.

21. ده‌ماره‌ گرژه‌كان خاو ده‌كاته‌وه‌.

22. دژی‌ میكرۆبی‌ شێرپه‌نجه‌ یان گه‌شه‌ی ده‌وه‌ستێنێ.

23. چاو ڕۆشن ده‌كات و بینایی‌ به‌ هێز ده‌كات.

24.إلتیهاباتی له‌ش له‌ناو ده‌بات

25. به‌ سووده‌ بۆ باداری‌ و ڕوماتیزمه‌.

26. ده‌بێته‌ هۆی‌ چاك بوونه‌وه‌ی‌ ژانه‌ سه‌ر.

27. گه‌شه‌ به‌ كۆرپه‌له‌ ده‌دات.

28. شه‌كره‌ی‌ خوێن ڕاده‌گرێ.

 سه‌رچاوه‌/ ته‌ندروستی

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

 

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.