Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:33

پۆمپیۆ: ئه‌گه‌ر ئێران هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی بدات ده‌که‌وێته‌ به‌ر توڕه‌ییه‌کی جیهانیی

هیوای خواستم كه‌ ئه‌مریكا هیچكات ناچار نه‌بێت كرده‌ی سه‌ربازیی له‌ دژی ئێران به‌كار بهێنێت
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هۆشداریی به‌م وڵاته‌ ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌وڵبده‌ن ئه‌وجۆره‌ چه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنن رووبه‌ڕووی توڕه‌یی هه‌موو جیهان ده‌بنه‌وه‌.

پۆمپیۆ هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه‌ ئه‌مریكا هیچكات ناچار نه‌بێت كرده‌ی سه‌ربازیی له‌ دژی ئێران به‌كار بهێنێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن بی سی وتی كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ئێران ژماره‌ی سانتریفیوژه‌كانی خۆیان زیاتر بكه‌ن و به‌ره‌و درووستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیی هه‌نگاو هه‌ڵگرن، كه‌ ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن هه‌موو وڵاتانی جیهانه‌وه‌ شتێكی قبوڵنه‌كراوه‌، ئه‌وا پێده‌خه‌ینه‌ دۆخێكه‌وه‌ كه‌ پێموانییه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان بێت.

پۆمپیۆ وتی: كاتێك كه‌ ده‌ڵێم توڕه‌یی، ئه‌وه‌ به‌ مانای كرده‌ی سه‌ربازیی نییه‌، مه‌به‌ستم له‌ توڕه‌یی ئه‌و ریسوایی و گوشاره‌ ئابوورییه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ریاندا ده‌بارێت.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.