Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:45

فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی عێراق چەکدارانی داعش بۆردومان ده‌کات

45 چەکداری ئەو رێکخراوە کوژراون
کوردستان TV
100%


فەرماندەیی ھێزە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لە ھێرشێکی ئاسمانی ھێزە عێراقییەکاندا بۆ سەر پێگەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچەی ھەجین لەناو خاکی سووریا، 45 چەکداری ئەو رێکخراوە کوژراون.

وەک فەرماندەیی ھێزە ھاوبەشەکان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی پێداوە، "ھێرشەکە لەلایەن فڕۆکەکانی "ئێف 16"ی عێراقییەوە ئەنجامدراوە و کۆبوونەوەکانی رێکخراوەیان لە سێ شوێنی جیاواز لە ناوچەی ھەجین کردۆتە ئامانج".

لە بەیاننامەکەدا دووپاتکراوەتەوە، "لەو ھێرشە ئاسمانییەدا 45 تیرۆریست کوژراون، لەناویاندا ھەریەک لە خاوەن پۆستەکانی "سەرپەرشتیاری دۆسیەی وەزیری جەنگ، جێگری وەزیری جەنگ، بەرپرسی سەربازی جەزیرە، ئەمیرێکی میدیایی، نامەبەری خودی ئەبوبەکر بەغدادی، ئەندامێکی لێژنەی کۆمسیۆن، فەرماندەی پۆلیسی داعش و تیرۆریستێکی دیکە، کە پێشتر گرنگترین فەرماندەی رێکخراوی قاعیدە بووە" ھەن".

ئەمە یەکەم جار نییە فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پێگەکانی داعش لەناو خاکی سووریا دەکەنە ئامانج، پێشتریش چەندین جار ھێرشی ئاسمانییان لەناو خاکی سووریا ئەنجامداوە، بەتایبەت لە سنووری نێوان عێراق و سووریا و ناوچەی ئەلبوکەمال لە دیوی سووریا، بەو ھۆیەشەوە زیانی ماددی و گیانی زۆریان بە چەکدارانی داعش گەیاندووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.