سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كه ئێستا له زینداندایه و هه‌روه‌ها پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریی توركیا وتارێكی پێشكه‌ش كرد گوتی: ئێمه خۆمان ناچه‌مێنین و ئێمه هاوكاری كرێكاران ده‌كه‌ین باج یان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرین و هه‌روه‌ها جیاوازیشی له نێوان پێكهاته‌كان ناكه‌ین.
كاندیده‌كه‌ی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا لە پەیامێکی نوێ‌دا بۆ خەڵکی تورکیا و باکووری کوردستان داوایان لێدەکات بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و گۆڕانکاری بکەن، ده‌ڵێت مه‌ڵێن ده‌نگێك هیچ نییه، به‌ڵكو زۆر شت ده‌گۆڕێت.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له نوێترین په‌یامیدا له توویته‌ر رایگه‌یاند، ئه‌م په‌یامه‌م تایبه‌ته بۆ ئه‌و کەسانەی كه پێیانوایه به ده‌نگێك هیچ گۆڕانكاری نابێت و تا ئێستاش بڕیاریاننه‌داوه بچنه سەر سندوقی ده‌نگدان،
گوتیشی: ئه‌م وڵاته نیشتمانی هاوبه‌شی هه‌موومان و ماڵی هه‌موومان ده‌مێنێته‌وه. ئێستا كاتی دوودڵی و رارابوون نییه، كاتی هه‌ڵوێست و بڕیاردانه. پێویسته بچنه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن. هه‌رگیز مه‌ڵێن به ده‌نگێك چی ده‌گۆڕێت؟ زۆر شت ده‌گۆڕێت.
گوتی: ئێمه خۆمان ناچه‌مێنین و ئێمه هاوكاری كرێكاران ده‌كه‌ین باج یان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرین و هه‌روه‌ها جیاوازیشی له نێوان پێكهاته‌كان ناكه‌ین.
کاندیده‌كه‌ی هەدەپە بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا ئه‌وه‌شی نووسیوه: حكومه‌ت ته‌نیا به‌رپرسیاره له ئاسایشی ده‌نگده‌ران، به‌ڵام ئه‌ركی هاونیشتمانییانه ده‌نگه‌كانیان بپارێزن. چاو‌دێر بن و نوێنه‌ری ده‌نگه‌كانتان بن و خاوه‌نداری داهاتوو و ئیراده‌تان بن.
دەنگی خۆتان بدەن و پیشانی بدەن کە وڵات ھی خەڵکە، نەک تەنھا پیاوێک. با ئایندەی منداڵەکانمان و داھاتوویەکی کامەران بەدەنگەکانی سبەینێ مسۆگەربکەین" دەمیرتاش لە تویتێکدا وای نووسیوە.
دەمیرتاش داواشی لە دەنگدەران و لایەنگرانی ھەدەپە کردووە بە شێوەیەکی برایانە ڕەفتار لەگەڵ دەنگدەرانی پارتەکانی دیکەدا بکەن.
سه‌لاحه‌دین دەمیرتاش 20 مانگە بە چەند تۆمەتێک زیندانیكراوە، بەو هۆیەوە لە رێگەی ڤیدیۆ و توویتەرەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.