له ده‌رهێنان و سیناریۆی ده‌رهێنه‌ری كورد " كه‌ی به‌هار " ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 21/6/2018 فیلمی كوردی (خه‌ونی كورد ) سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره تۆمارده‌كات و له كه‌ناڵێكی ناسراو له وڵاتی ژاپۆن نمایشده‌كرێت .
كه‌ی به‌هار ئاشكرایده‌كات ، ئه‌مرۆ كه‌ناڵی " NHK " ژاپۆنی كه‌ناڵێكی نیشتمانی ناسراوی ئه‌م وڵاته‌یه‌و بینه‌ری به‌رده‌وامی له ده‌یان ملیۆن تێپه‌ری كردووه فیلمی كوردی "خه‌ونی كورد " نمایشده‌كات ،ئه‌مه پێنجه‌م كه‌ناڵی جیهانییه ئه‌م فیلمه‌ی تێدا په‌خشده‌كرێت .
دوای نما یشكردنی هه‌ریه‌ك له فیلمه‌كانی (براكانی كارزان ، گه‌رانه‌وه بۆ كه‌ركووك و ساڵێك له ناو ئاگر ) خه‌ونی كورد سێیه‌م فیلمی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره كورده‌یه له سه‌ر ئه‌م كه‌ناڵه ژاپۆنییه په‌خشده‌كرێت و تاكه فیلمی دیكۆمێنتاری كوردییه كه راسته‌خۆ باس له ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات له‌م كه‌ناڵه په‌خشده‌كرێت .
خه‌ونی كورد ماوه‌كه‌ی 86 خوله‌كه و به هاوكاری له‌گه‌ڵ تیمێكی كوردستان له لایه‌ن " كه‌ی به‌هار " به‌رهه‌مهێنراوه و كاری گشتیی مۆنتاج و پۆست و پڕۆده‌كشنی له‌وڵاتی به‌ڕیتانیا كراوه ، تاكو ئێستا له 12 فێستیڤالی جیهانیدا نمایشكراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.