بەڕێزان خانەوادەی ئیبراهیم سەلیم نێروەیی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان کاک ئیبراهیم سەلیم نێروەیی ناسراو بە ئیبراهیم فایل – مان پێگەیشت. خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک ئیبراهیم بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.