Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 00:20

جوبرائیل له‌ ئیتالیا ده‌بێته‌ دادوه‌ر

له‌ رۆژانی 15 تاكو 30 ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌رێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

ده‌رهێنه‌ری لاوی كورد " جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر " وه‌ك یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ری خوولی دوانزه‌هه‌مینی فێستیڤاڵی "ریفیری سینه‌مایی " نێوده‌وله‌تی كه‌ له‌ وڵاتی ئیتاڵیا ئه‌نجامده‌درێت  ده‌ستنیشانكرا .

ئه‌بوبه‌كر وه‌ك ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی دادوه‌ری داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی له‌ لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی فێستیڤاڵه‌كه‌    گه‌یشتۆته‌ ده‌ست و بانگهێشتی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ كراوه‌ كه‌ بریاره‌ له‌ رۆژانی 15 تاكو 30 ی حوزه‌یرانی 2018 له‌ وڵاتی ئیتالیا به‌ریوه‌بچێت .

جوبرائیل له‌ سالی 1983 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌ و  لەساڵی 2001ەوە دەستیداوەتە كاری سینەمایی و لەنزیكەی 40 كورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە 13 فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لەساڵی 2010ـەوە كاری دەرهێنانی سینەمایی دەكات.

ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ ەرهێنەری هەردوو فیلمی (بێدەنگی ئاسمان) و (ئەیلان)ە و فیلمی (بێدەنگی ئاسمان) لەكەمتر لە ساڵێكدا لە 54 فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانیدا بەشداریی كرد‌ و چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا ، فیلمی " ئه‌یلان " لەچەندین فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانی بەشداری كردووە و ژماره‌یك خه‌ڵاتی نێوه‌ده‌وله‌تی به‌ده‌ستهێناوه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.