19 /6/2005 ئه‌وڕۆژه‌بوو كهدهزگای زاری كرمانجی بۆڕاگهیاندن و ڕۆشنبیری و هونه‌ری دامه‌زرا، 19/6 ی ئه‌مساڵ واته به‌یانی ئه‌م ده‌زگایه یادی سێ زده ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه‌و پێ ده‌نێته ساڵی چوارده‌م .
له‌م باره‌یه‌وه ئیسماعیل ئیبراهیم سه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگای زاری كرمانجی رایگه‌یاند : سبه‌ی سێ شه‌ممه مۆمێكی دیكه له ته‌مه‌نی ده‌زگای زاری كرمانجی ده‌كوژێته‌وه‌و به هیمه‌تی ستافی ئه‌م ده‌زگایه و خه‌مخۆرانمان له سه‌رووی ئێمه چرایه‌كی دیكه بۆ رووناكی و به‌رده‌وامی كاروانی راگه‌یاندن و رۆشنبیری داده‌گیرسێت.
به‌م بۆنه‌یه سبه‌ی له كاتژمێر 10ی به‌یانی تا كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆ له پێشوازی میوانان ده‌بین ،له كاتژمێر 5ی ئێواره‌ش ئاهه‌نگێكی خنجیلانه له ناو باخچه‌ی زاری كرمانجی به ئاماده بوونی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش خه‌سرۆ خه‌لیفانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاتن بۆ هه‌مووانه.
شایانی باسه ده‌زگای زاری كرمانجی، ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆی رۆشنبیریی و راگه‌یاندنه، له 19/6/2005 له شاری سۆران دامه‌زراوه.
ئه‌م ده‌زگایه له چه‌ند به‌شێكی جیاجیا پێكهاتووه و له‌سه‌ر بنه‌مای بێلایه‌نی و پیشه‌یی بوون مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان دا ده‌كات.
به‌شه‌كانی ده‌زگای زاری كرمانجی پێكهاتوون له رۆژنامه‌یه‌كی سیاسی- كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌فتانه به‌ناوی (زاری كرمانجی)، كه هه‌موو رۆژانی دووشه‌ممه ده‌رده‌چێت،
له ئێستادا ئه‌و ده‌زگایه، خاوه‌ن ویبسایتێكی تایبه‌ت به هه‌واڵ و به‌دواداچوونی رۆژنامه‌وانییه، له‌گه‌ڵ رادیۆیه‌ك، كه رۆژانه به‌رنامه‌كانی له‌سه‌ر شه‌پۆڵی فریكۆنسی FM MH 92.7 و بڵاودهكاتهوهو
هه‌روه‌ها كتێبخانه‌یه‌كی هه‌یه، كه ژماره‌یه‌كی زۆری ناونیشانی په‌رتووكی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی و زانستی له خۆ ده‌گرێت.
له ساڵانی رابردووش‌دا ده‌زگای زاری كرمانجی (76) ژماره‌ی له گۆڤاری (كۆوار)ی مانگانه، كه گۆڤارێكی به دواداچوونی گشتی بوو، چاپ و بڵاو كرده‌وه. وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی پاشكۆیه‌كی وه‌رزشی به ناوی (زاری كرمانجی سپۆرت)و هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌ده‌بی نسێ .
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و ده‌زگایه، جگه له گه‌شه‌پێدانی بواری رۆشنبیریی، خێراییه له گه‌یاندنی زانیاری و رووماڵكردنی هه‌موو ئه‌و رووداو و هه‌واڵانه‌ی له كوردستان به گشتی و ده‌ڤه‌ری سۆران به‌تایبه‌تی روو ده‌ده‌ن.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.