ئێواره‌ی دوێنێ (ماهیر عیسام) ئه‌كته‌ری سینه‌مایی میسری به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له‌ته‌مه‌نی (38) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ناوبراو له‌نه‌خۆشخانه‌ی (ئه‌مبابه) ی گشتی خه‌وێندرابوو، به‌ڵام بارودۆخه‌كه‌ی خراپتر ببوو، بۆیه بڕیاردرا بیگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی (فوئادی گشتی)، به‌ڵام مردن بواری نه‌داو كۆچی دوایی كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌مه‌راسیمێكدا ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی دۆڕانی میسر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای (ماهیر عیسام) زۆر خه‌می خواردوه‌و تووشی خوێن به‌ربوونی مێشكی هاتووه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.