Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 17:04

له‌ رۆمانیا " قوربانی "پله‌ی دووه‌م به‌ ده‌ست ده‌هێنێت

ته‌نیا 14 فیلم توانییان بگه‌نه‌ پێشبركێی خه‌ڵاته‌كه‌
کوردستان TV
100%

جگه‌ له‌ به‌ه‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌م  له‌ فێستیڤالێكی جیهانیدا له‌ وڵاتی رۆمانیا ، فیلمی " قوربانی " توانی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵاتی جیهانی و رێزلێنان وه‌ربگرێت .

له‌ ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ری كورد " رزگار حوسێن " فیلمی كوردی قوربانی له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكرنیدا له‌ خولی 13 یه‌مینی فێستیڤاڵی نێو ده‌وله‌تی " 12 months "رۆمانیا كه‌ ته‌نیا 14 فیلم توانییان بگه‌نه‌ پێشبركێی خه‌ڵاته‌كه‌ ، فیلمی قوربانی توانی خه‌ڵاتی دووه‌می ئێكسپریمانتاڵ به‌ ده‌ست بهێنێت و له‌ دوای ئه‌مه‌ش له‌ فێستیڤاڵی جاكاری نێوده‌وله‌تی نیوده‌لهی وه‌رگیرا .

ئه‌م فیلمه‌ باس له‌ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات و له‌ شاری دهۆك وێنه‌ی گیرا وه‌ و له‌ لایه‌ن " یوسف حوسێن " كاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ كراوه‌ و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی به‌ توانای وه‌ك " مینا عومه‌ر ، عادل عه‌بدولره‌حمان ، حوسێن حه‌سه‌ن ، ره‌نا سه‌وری ، ماجد وه‌یسی و عه‌بدولسه‌لام سلیمان " به‌شداریان تێدا كردووه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.