Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:49

ئەنجلینا جولی سه‌ردانی موسڵ ده‌کات

ئەمە خراپترین کاولکارییە لە ماوەی کارکردنم
کوردستان TV
100%


ئەنجلینا جولی گەشتێکی بە نێو گەڕەک و ناوچە وێرانبووەکانی بەری ڕاستی موسڵدا کرد و سەردانی مزگەوتی نوریی گەورەی کرد.

ئەمڕۆ 16ی حوزەیرانی 2018 باڵیۆزی نیازپاکی کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی، ئەنجلینا جولی، سەردانی بەشی لای راستی موسڵی کرد و هاوکاری پێشکەش بە هاووڵاتییە کەمدەرامەتەکان کرد و سەردانی مزگەوتی نوری کردووه‌.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە لە بارەی سەردانەکەی ئەنجلینا جولی بڵاویکردووەتەوە، گوتویەتی: ئەمە خراپترین کاولکارییە لە ماوەی کارکردنم لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان بینیبێتم، خەڵکی لێرە هەموو شتێکیان لەدەستداوە، خانووەکانیان وێران بووە، دەرمانیان نییە بۆ مناڵەکانیان، هێشتا تەرمەکان لە ژێر داروبەردی خانووە ڕوخاوەکاندان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە یەکەم سەردانی ئەو باڵیۆزەی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ موسڵ و یەکەمجاریشە ئامار و داتا لەسەر قەبارەی زیانەکانی شارەکە کۆدەکرێتەوە، بەڵام جولی پاش سەردانەکەی لێدوانی بۆ هیچ دەزگایەکی راگەیاندن نەداوه‌.

رۆژی 10ی حوزه‌یرانی 2014، جیهان له‌گه‌ڵ هه‌واڵی داگیركردنی موسڵ له‌لایه‌ن رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام ناسراو به‌ داعش، رۆژی كرده‌وه‌.

داگیركردنی موسڵ كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراقه‌ له‌ رووی دانیشتوانه‌وه‌، گورزێكی كوشنده‌بوو كه‌ به‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی نووری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكات، كه‌وت.

 

 

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.