Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:12

له‌موسڵ ته‌رمی یه‌ک چه‌کداری داعش به‌ 5 هه‌زار دۆلاره‌

به‌رپرسانی پارێزگاكه‌ كار ئاسانییان بۆ كڕین و فرۆشتنه‌كه‌ كردووه‌
کوردستان TV
100%

به‌ پێی هه‌واڵێكی به‌غداد پۆست كه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پارێزگای موسڵ گواستویه‌تییه‌وه‌، هه‌ندێك تیمی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رم له‌ شاری موسڵی كۆن ته‌رمی یه‌ك چه‌كداری داعش به‌ 5 هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشنه‌وه‌ كه‌سوكارییان.

به‌ پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ كه‌ بۆ ئه‌و میدیا عێراقییه‌ قسه‌ی كردووه‌: له‌ ئێستادا لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌و ده‌یانه‌وێ بزانن كێ له‌پشت ئه‌و كارانه‌دایه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك سه‌ره‌داو ده‌ست كه‌وتوون كه‌ به‌رپرسانی پارێزگاكه‌ كار ئاسانییان بۆ كڕین و فرۆشتنه‌كه‌ كردووه‌.

هه‌ر به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ نرخی ته‌رمه‌كان له‌ نێوان 2 هه‌زار تا 5 هه‌زار دۆلاره‌و گرانی نرخه‌كه‌ش بۆ گرنكی ته‌رمه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.