ئهمرۆ هەینی 15/6/2018، میدیا سعودیەکان بڵاویان کردەوە، کە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئوردن رایگەیاندووە، ”ئاسایشی سعودیە و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی ئاسایشی ئوردنە، بهم پێیه حکوومەتی ئوردن کۆتایی بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەهێنێت.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاندووە، بەهۆی دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی، بە بڕیاری حکوومەتی وڵاتەکەی، عەبدوڵڵا ئەبو رومان، باڵیۆزی ئوردن لە تاران گەڕایەوە عەممانی پایتەختی ئوردن.
پێشتر لە رۆژی 11/6/2018، شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای سعودیە، سەباح ئەحمەد جابر ئەلسوباحی میری کوێت، محەمەد بن راشد ئال مەکتومی جێگری سەرۆکی ئیمارات و حاکمی دوبەی و شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئوردن، لە شاری مەککە لە سعودیە کۆ بوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، میری کوێت و حاکمی دوبەی و شای سعودیە بڕیاریان دا بە بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار هاوکاریی ئابووریی ئوردن بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.