هه‌ڵۆ جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان تی ڤی پێی راگه‌یاندین، بەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی 15-6-2018، لە گەڕەکی ئاقسوى شارۆچكه‌ی خورماتوو دوو بۆمبی چێندرا و بە بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی عەمید حسێن عەلی رەشید، بەڕێوەبەریی پۆلیسی خورماتوودا تەقیەوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو دوو بۆمبەدا، جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.
لە رووداوەکانی 16 مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ـەوە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق قەزای خورماتوو و دەوروبەریان کۆنترۆڵکرد، بەڵام لەو کاتەوە تائێستا ئەو هێزانە نەیانتوانیوە ناوچەکە لەڕووی ئەمنییەوە بەتەواوی بپارێزن.
له‌و كاته‌وه تا ئێستا ژیانی كورده‌كان به تایبه‌تی و ته‌واوی پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وییه‌كان به‌گشتی له كه‌ركوك له مه‌ترسی دایه و ڕووداوه‌كانى كوشتن و ڕفاندن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر هاووڵاتیان زیادى كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.