Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 01:00

که‌رتی وه‌به‌رهێنان له‌ کوردستان به‌ره‌و بوژانه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت

خواست لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان زۆر زیادی کردووە
كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان به‌ره‌و بوژانه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت
کوردستان TV
#7 #8
100%

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: ڕەوشی کەرتی وەبەرھێنان بەروارد بە ساڵانی ڕابردوو باشترە و خواست لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان زۆر زیادی کردووە.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی پارێزگای ھەولێر به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاندووه‌: " ئەو گلەییانەی ساڵانی ڕابردوو لە کەرتی نیشتەجێبوون ھەبوو کەم بوونەتەوە، چونکە وەبەرھێنەرەکان ئێستا پشتیان بە قیستی ھاووڵاتیان بەستووە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانیان." 

سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژانەی ته‌واونه‌كراون و کێشە لە نێوان کڕیار و وەبەرھێنەردا ھەیە، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر ده‌ڵێت: بەشێک لەو کێشانە چارەسه‌ریان بۆ دۆزراوەتەوە، لە سنووری پارێزگای ھەولێر تەنیا دوو پڕۆژە ھێشتا کێشەیان چارەسه‌ر نەکراوە، ئەوانیش دەشتی بەھەشت و پڕۆژەی کۆیە ستییه‌، قەیرانەکەش کاریگەری ھەبوو تا چارەسه‌ری پڕۆژەکانی وەبەرھێنان بکرێت و وەبەرھێنەرانیش خۆیان گونجاندووە لەگەڵ ڕەوشەکە." 

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو "فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک وەبەرھێنەری کەمتەرخەم دەرچووە، بەداخەوە بەشێکیان ھەرێمی کوردستانیان بەجێ ھیشتووە و ھەندێکیش بە کەفالەت ئازاد کراون، داوای یاساییمان لەسەر ژمارەیەک وەبەرھێنەر تۆمار کردووە، لە سەرەتای دامەزراندنی دەستەی وەبەرھێنانەوە لە پارێزگای ھەولێر نزیکەی چل و هه‌شت پڕۆژە هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌.  

سامان عارەب دەشڵێت، لەمەودوا مۆڵەت بە پڕۆژە گرانبەھا و ھایکۆستەکان نادرێت، چونکە ھۆکار نین بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون، "ھیچ بڕیارێک بۆ پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لە کەرتی نیشتەجێبووندا نییە، دووبارە پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکاندا دەکرێت.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.